fbpx
Shadow Shadow

"بەرهەمهێنانى کارەباى هەرێم 400 مێگاوات زیادیکردووە"

وەزارەتى کارەبا لەبارەى “بوونى مەترسی” لەسەر کارەباى نیشتیمانى هاتە دەنگ

14:37 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەتیکردەوە هیچ مەترسییەک لەسەر کارەباى نیشتیمانى بوونى هەبێت و ئاماژە بەوەشدەکات بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەرێم بەبڕى 400 مێگاوات زیادیکردووە.

.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند “ئێستا 3580 مێگاوات کارەبا لەکوردستاندا بەرهەمدەهێنرێت، بەرزترین خواستی بەکارهێنانی کارەبا 6000 مێگاواتە، کاتەکانی بوونی کارەبا لەهەرێم بەتێکڕا لەنێوان 9- 12 کاتژمێردایە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەمەترسی پێدانی کارەبا بۆ هاونیشتمانیان دەکات رەتدەکەینەوە و وەزارەتمان لەئەوپەڕی هەوڵدایە بۆ باشکردنی رەوشی کارەبا لەزیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەم پێناوەشدا لەرێکەوتی 8/12/2019ی ئەم مانگەوە توانیمان بڕی 250 مێگاوات کارەبا لەوێستگەی خۆرمەڵەوە 150 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خەبات بخەینە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی یەوە”.

.

وەزارەتى کارەبا بوونى هەر گومانێکى لەسەر  نادادپەروەریی لەدابەشکردنی کارەبا بەسەر شارو شارۆچکەکاندا ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت تاکو 30/11/2015 دابەشکردنی کارەبا لەسەر بنەمای یەکسانی کاتەکانی بوونی کارەبا بووە لەهەرێمی کوردستان.

.

باسى لەوەشکردووە، لەوکاتە بەدواوە و لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا کارەبا لەسەر بنەمای رێژە بێت بەئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی کارەبای شارەکان بۆ واژووکردن لەسەر دەرئەنجامی رێژەکان. هەروەها لەدوا کۆبوونەوەی وەزارەتدا کە لە 10/9/2019 ئەنجامدرا بەئامادەبوونی پارێزگاری شارەکان جارێکی تر جەخت کرایەوە لەو رێژانە و سەلماندنی دادپەروەری لەدابەشکردنی کارەبا بۆیان .

.

ڕونکردنەوەکەى وەزارەتى کارەبا دواى ئەوەدێت کە دوێنێ هەندێ میدیا لەزارى بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى یەوە باسیان لە مەترسی بڕینى کارەباى نیشتیمانى کرد، بەڵام دواتر بەڕێوەبەرى کارەباى سلێمانى ڕەتیکردەوە قسەى لەوشێوەیەى کردبێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل