fbpx
Shadow Shadow

کردنەوەى خولى بەهێزکردن و وتنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن قەدەغە کرا

وەزارەتى پەروەردە: 21ى ئەیلول یەکەم رۆژى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندنە

08:35 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى ئەنجامدا و تیایدا چەند بڕیارێکى دەرکرد.

.

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمدا کە لەبارەى ئەنجامدانى یەکەمین کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، ڕۆژی (١/٩/٢٠١٩) بەڕۆژی دەستبەکاربوون (مباشرە)ی مامۆستایان و  ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی (٢١/٩/٢٠١٩) بە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠١٩ – ٢٠٢٠) لە هەرێمی کوردستان، دیارى کراوە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتدا بڕیاردراوە رێگە بە کردنەوەی خولی بەهێزکردن و وتنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن لەو پەیمانگە پیشەییانەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە مۆڵەتی پیشەییان پێدراوە، نەدرێت.

.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە بە مەبەستى کەمکردنەوەی ڕۆتین و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی کارگێڕی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان لە پارێزگاکان و پەروەردەی قەزاکان، لەگەڵ پیادەکردنی پێوەری چاودێری پێویست و هەروەها  پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکاتی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سەنتەری شارەکان.

.

هەروەها بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى پەروەردە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی میکانیزمی دانانی بانکی پرسیار تایبەت بە ئەزموونەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی، پێکبهێنرێت و هاوکات پڕۆسەی بەئینگلیزی کردنی هەردوو بابەتی (بیرکاری و زانستە گشتیەکان) تایبەت بەقۆناغی فێرکردنی بنەڕەتی کە لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٥ – ٢٠١٦)ەوە دەستیپێکردووە،  هەڵوەشێنرایەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل