fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى پەروەردەى عێراق داواى ئەنجامدانى خولى سێیەمى تاقیکردنەوەکان دەکات

14:24 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى عێراق داوا لە ئەنجومەنى وەزیران دەکات رەزامەندى بدات لەسەر ئەنجامدانى خولى سێیەمى تاقیکردنەوەکان.

.

بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە، دەستەیەکى تایبەتى وەزارەت کۆبوونەوەیەکى ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنى داواى لیژنەى پەروەردەى پەرلەمان لەبارەى ئەنجامدانى خولى سێیەمى تاقیکردنەوەکان بۆ ئەو خوێندکارانەى کە لە خولى دووەمدا کەوتوون.

.

ئاماژە بەوەشدراوە، لیژنەکە رەزامەندى لەسەر ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان دەربڕیوە و داواکەى بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزکردووەتەوە تا رەزامەندى لەسەر بدات.

.

وەزارەتى پەروەردە ئامادەیی خۆى بۆ ئەنجامدانى خولى سێیەمى تاقیکردنەوەکان دەربڕیوە ئەگەر ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى بدات لەو بارەیەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل