fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى پێشمەرگە: کەسی پەیوەندیدار بە ڕوداوى کوژرانى دوو ئەفسەرەکە دەستبەسەر کراوە

21:12 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى ڕوداوى کوژرانى دوو ئەفسەرەکەوە ئاشکرایکرد، کەسی پەیوەندیدار بە ڕوداوى کوژرانى دوو ئەفسەرەکە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن.

,

پاش تێپەڕبوونى چەند کاتژمێرێک بەسەر ڕوداوى كوژرانى دوو ئەفسەرى لیواى 12ى هێزەکانى 70، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند: “كه‌سى په‌یوه‌ندیدارمان به‌و ڕوداوه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکردووە، لیژنەی لێکۆڵینەوەش پێکدەهێندرێت”.

,

وەزارەتى پێشمەرگە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، پاش لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەرئەنجامەکان بۆ ڕاى گشتى دەخرێنەڕو.

,

سه‌رله‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 10ى تشرینى دووەمى 2019، له‌نێو لیواى 12 سه‌ر به‌ هێزه‌كانى 7ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە  لە بەردەڕەش، شه‌ڕ له‌ناوخۆى لیواكه‌ و له‌نێوان چه‌ند ئه‌فسه‌رێكدا ڕویدا، به‌وهۆیه‌وه‌ دوو ئه‌فسه‌رى پله‌ باڵاى هێزه‌كه‌ كوژران.

,

مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى یه‌كه‌ى 70ى سه‌ربه‌ یه‌كێتى له‌ لێدوانێكى تایبه‌تیدا به‌ ناس كورد وتى: ” ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ كه‌ له‌و شه‌ڕه‌ى نێوانیاندا شه‌هیدبوون، سه‌ربه‌ یه‌كێتى نیشتیمانین و هێشتا دیارنییە کێشەکەیان لەسەر چی بوە”.

,

دواتر ناس کورد لە سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى پێشمەرگەوە ئاشکرایکرد: “هۆکارى شەڕەکە بەهۆى ئاڵوگۆڕى بەرپرسیارێتى بەشێکى لیواکە دروست بوە، بەرپرسى بەشى هەواڵگرى لیواکە رازى نەبوە پۆستەکە رادەستى ئەو بەرپرسە نوێیە بکات، کە لەچوارچێوەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دانراوە”.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل