fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى بۆردوومانەکانى تورکیا: نزیكه‌ی 450 گوند به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ چۆڵ بوون

09:04 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای کرد، به‌هۆی شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا، تا ئێستا 400 بۆ 450 گوند له‌ هه‌رێمی كوردستان چۆڵكراون.

.

جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژ و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری فه‌رمیی وەزارەتى پێشمەرگە، ڕایگه‌یاندووه‌: “به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیادا هه‌ڵگیرساوه‌، تا ئێستا 400 بۆ 450 گوندی ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمى کوردستان چۆڵكراون، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییانه‌وه‌ زیانی ماددی و گیانیش به‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وتووە”.

..

ئه‌مینداره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ داواش ده‌كات، شه‌ڕ و ململانێكانی نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌و سنوره‌دا نه‌مێنێته‌وه‌، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌ و به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوانەش كێشه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاوڵاتییان له‌ سنوره‌كه‌ دروست دەکات”.

.

له‌باره‌ی بوونی هێزی چه‌كداری جیاواز له‌ هه‌رێم بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا، جه‌بار یاوه‌ر ئاشکرایکردووە: “ئه‌و هێزانه‌ نائاسایی و نایاسایین و بوونیشیان پێویست نییە”.

.

وێڕاى قسەکردنى لەسەر ئەو پرسە، بەڵام  جەباریاوەر، هیچ پلانێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسی و سیاسیی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی بۆردوومانەکان و ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای توركیای بۆ ناو خاكی هه‌رێم نه‌خسته‌ ڕوو.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل