Shadow Shadow

"پشتگیرى لە ماریا هەورامى دەکەین"

وەزارەتى رۆشنبیرى لە وەڵامى مەلا هەڵۆدا: گۆرانی گوتن لەکۆنەوە مۆرکی ناسراو و دێرینی کورد بووە

16:46 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژى وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى دۆسیەى گۆرانى بێژ ماریا هەورامى و مەلا هەڵۆ، روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.

.

لەروونکردنەوەکەدا، فەرهەنگ گۆمەشینى، وتەبێژى وەزارەتى رۆشنبیرى وەک وەڵامێک بۆ وتەکانى مەلا هەڵۆ لەبەرامبەر گۆرانییە نوێکەى گۆرانى بێژ ماریا هەورامى، ئاماژە بەوە دەکات “کولتووری ھونەر و گۆرانی گوتن لەکۆنەوە مۆرکی ناسراو و دێرینی کورد بووە و یەکێک لە میللەتە دێرینەکانی ناوچەکەیە کە دەوڵەمەندە بەھونەری گۆرانی و کۆی کایەکانی دیکەی ئەو بوارە”.

.

گۆمەشینى، روونیدەکاتەوە وەک وەزارەت نیگەران بوون بە قسەپێگووتن و ناوزڕاندنى ئەو خاتوونە لەلایەن مامۆستایەکى ئاینییەوە و بەناوى دین و لە پەناى دینەوە.

.

بەوتەى وتەبێژەکەى وەزارەتى رۆشنبیرى ئەو زمانەى کە ئەو مامۆستا ئاینییە بەکاریهێناوە لە زمانى “کەسێکى ئاسایی و ھەرزەکارێک ناوەشێتەوە، نەک مامۆستایەکی ئایینی کە لەسەر مینبەری  مزگەوتدا وتار لەبارەی رەوشت بەرزی بڵێتەوە”.

.

بەگوێرەى روونکردنەوەکە، جگە لەوەى وەزارەتى رۆشنبیرى پشتگیرى خۆى بۆ هونەرمەند ماریا هەورامى و هونەرمەندان دووپات دەکاتەوە، داواش لە وەزارەتى  ئەوقاف و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی دەکات رێگە نەدەن بەھەر بیانوویەک و لەژێر ھەر پاساوێک بێت سووکایەتی بە ھونەرمەندان بکرێت و وشەی نەشیاوو ناوزراندن بەکاربھێنن.

.

گۆرانى بێژ ماریا هەورامى لە جەژنى قورباندا ڤیدیۆ کلیپێکى بەناوى (دڵەکەم) بڵاوکردەوە و دواتر تۆمارێکى دەنگى مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید بڵاوکرایەوە کە تیایدا هێرشى کردەوە سەر ئەو خانمە هونەرمەندە و قسەى نەشیاوى پێووت و ئەو کارەش لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە و پاشان بەهۆى زۆرى کاردانەوەکان مەلا هەڵۆ داواى لێبوردنى کرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل