fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى رۆشنبیرى لەبارەی وەرگرتنى پارە بەرامبەر بە سەیرکردنی کەناڵەکان ڕوونکردنەوە دەدات

11:35 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەنگۆی وەرگرتنى پارە بەرامبەر بە تەماشاکردنى کەناڵەکانی تەلەفزیۆن ڕەتدەکاتەوە و بە کارێک بۆ گەرمكردن و بەبازاڕكردنی پەیجە وەھمی و سێبەرەكان، ناوى دەبات.

.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوبوویەوە و لەبارەیەوە نووسرا بوو”حكومەت بە نیازە لەبەرامبەر سەیركردنی تەلەفزیۆن، پارە لە خەڵك وەربگرێت”.

 

.

فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”بەھیچ شێوەیەك لێدوانی وام نەداوە بۆ ھیچ كەناڵێكی ڕاگەیاندن و ھەركەسێك تۆماری دەنگی ئێمەی لابێت و ڕاستی و دروستی ئەم وتەیە پشتڕاست بكاتەوە من لێی بێ منەتم”.

.

وتیشی، وێنەكە و كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەكە بەروارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ ساڵ لەمەوبەر کە سەبارەت بە دوو کۆمپانیای پەخشکردنی کەناڵە ناوخۆییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، بڕێک پارە وەردەگیرێت لە بەرامبەر سەیرکردنی ئەو کەناڵانەدا.

.

وتەبیژی وەزارەتی ڕۆشنبیری روونیکردەوە، تازەكردنەوە و گەرمكردنەوەی هەندێک ھەواڵ بۆ گەرمكردن و بەبازاڕكردنی پەیج و میدیا  سێبەرەكان، جگە لە لەدەستدانی ڕاستگۆیی، دەیانخەنە چوارچێوەی تۆمەت بەخشینەوە و ناڕاستی بەرامبەر بە پیشەی بێلایەنی كاری میدیایی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل