fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى دەرەوەى سوریا: وەڵامى کردەوە دوژمنکارییەکەى تورکیا دەدەینەوە

18:39 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئه‌ردۆگان بێ ئاگا له‌واقیع ناو ده‌بات و به‌ڵینى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سوپاى توركیا به‌چه‌ند شێوه‌یه‌كى جیاجیاش ده‌دات.

.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ له‌سه‌ر له‌شكركێشیه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا بڵاوى كردووه‌ته‌وە، ئاماژە بەوە دەکات “حكومه‌تى سوریا وه‌ڵامى كرده‌وه‌ دوژمنكارانه‌كه‌ى توركیا له‌ڕێگه‌ى لێدان له‌ كرێگرته‌ تیرۆریستیه‌كانیه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كى توركیا به‌زۆر شێوه‌ی جیاواز له‌ناو خاكى سوریادا ده‌بێته‌وه”‌.

.

لە راگەیەندراوەکەى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا ئاماژە بەوە کراوە، هه‌ڕە‌شه‌كانى ئه‌ردۆگان ڕایانناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بن له‌پاراستنى گه‌لى سوریا و ئه‌و كاره‌ش به‌ئه‌ركى خۆیان و سوپاكه‌یان ده‌زانن.

.

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، دواى ئه‌وەى‌ به‌به‌رده‌وامى توركیا پاڵپشتى تیرۆریستانى كردووه‌ به‌ڕاهێنان و چه‌كپێدان و ڕەوانه‌كردنیان به‌ره‌و سوریا به‌لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆگانیشدا ده‌ركه‌وتووه‌ له‌واقیع دابڕاوه‌ و تینووه‌ به‌خوێنى گه‌لى سوریا له‌ڕێگه‌ى سیستمه‌ ئیخوانیه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ پاڵپشتى تیرۆریستان ده‌كات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل