fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بۆ به‌رگرتن به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا

وەزارەتى دەرەوەى سعودیە گەشتى عەمرەکارانى بۆ وڵاتەکەی ڕاگرت

09:29 پێنج شه‌ممه‌ 27 شوبات 2020
article image

ناس كورد- 

 

ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 27ى شوباتى 2020)، وەزارەتى دەرەوەى سعودیە بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڕیارى ڕاگرتنى گەشتى عەمرەکارانى بۆ ئەو وڵاتە بۆ ماوەیەکى کاتى دەرکردووە.

.

هاوکات گەشتی لەهاووڵاتیانى ئەو وڵاتانەى کە ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا بڵاو بووەتەوە بۆ ناو سعودیە قەدەغە کردووە.

.

وەزارەتى دەرەوى سعودیە داواشى لە هاووڵاتیانى خۆى کردووە گەشتى ئەو وڵاتانە نەکەن کە ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا بڵاو بووەتەوە.

.

بەگوێرەى میدیاکانى سعودیەش بڕیارەکە ئەو هاووڵاتیانەى سعودیە لەدەرەوەن و بەکارتى نیشتیمانى چونەتە دەرەوە ناگرێتەوە هەروەها هاووڵاتیانى ئەنجومەنى هاریکارى کە ئێستا لەناو سعودیەن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان ناگرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەى کە بەکارتى نیشتیمانى چونەتە ئەو وڵاتەوە.

.

بەرپرسانى سعودیە جەختیشیان لەسەر ئەو کردووەتەوە ئەو بڕیارە کاتییە و بەردەوام لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانیانەوە دەخرێتە ژێر تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنەوە.

.

دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناى کوشندە لەچەندین وڵاتى جیهان، ڕێوشوێنى توند بەمەبەستى به‌رگرتن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ وڵاتانى جیهان بەشێوازى جیاجیا بڕیار لەباره‌ی خۆپارێزى و کۆنترۆڵکردن دەردەکەن و ته‌نانه‌ت راگرتنی بۆنە و ڕێو ڕەسمە ئاینییەکانیشى گرتووەتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل