fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: خەزعەلى و براکەى دوو تیرۆریستى جیهانیین

08:47 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، بەپێى بڕیارێکى مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوە، عەسائیبى ئەهلى حەق لەعێراق خراوەتە لیستى تیرۆرەوە.

.

وەزارەتەکە لەڕاگەیەنراوێکدا باسى لەوەش کردووە، “دوو سەرکردەى ئەو میلیشیاش کە هەردووکیان بران بەناوەکانى قەیس و لەیس خەزعەلى لەو لیستەدان و بە دوو تیرۆریستى جیهانى دادەنرێن”.

.

بڕیارەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا دوابەدواى ڕوداوى کوشتنى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس دێت لەلایەن ئەمریکاوە.

.

لەکاردانەوەى کوژرانى سولەیمانى و موهەندیسدا، عەسائیبى ئەهلى هەق ڕاگەیەنراوێکى دژى ئەمریکا بڵاو کردەوە و تێیدا باسى لەوە کردبوو، لەبەرامبەر خوێنى ئەواندا ئەمریکا زیان دەکات و ئیسرائیلیش دەسڕنەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل