Shadow Shadow

وەزارەتى دەرەوەى ئێران: هیچ سازانێک لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادا نییە

18:17 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە داوای کڕینی موشەکی ئێس-400ی ڕوسیان کردبێت، ڕاشیگەیاند، ئەوروپا دەبێت بە گرنگیەوە بە دەم داواکاریەکانی ئێرانەوە بێت لە پێناو هەڵنەوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕەتیشیدەکاتەوە سازان لەنێوان ئێران و ئەمریکادا کرابێت.

.

بەگوێرەی ئاژانسى تەسنیمی ئێرانی، ئەمرۆ دووشەممە، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: “تائێستا هیچ ڕێکارێکی کرداری پێشکەش نەکراوە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، بۆ ئەوەی ئێران نەکشێتەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە”.

.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە: “ڕەفتارەکانی ئەمریکا دژ بە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هیچ سازانێکیش لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا نییە، ئەو بەرپرسە ئەمریکیانەى کە لە میدیا جیهانیەکاندا باس لەوە دەکەن کە بەم نزیکانەدا سازانێک لەنێوان ئێران و ئەمریکا دەکرێت، دوورن لە ڕاستییەوە”.

.

لە وتەکانیدا بەرپرسە ئێرانییەکە ڕەتیکردەوە ئێران داوای کڕینی موشەکی ئێس-400ى ڕوسی کردبێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل