fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى دارایی ڕونکردنەوە لەبارەى “ڕاگرتنى” موچەى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان دەدات

14:30 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و نوسینگه‌ى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایى ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌، موچه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بڕدرابێت یاخود ڕاگیرابێت، دواى ئەوەى پەرلەمان کارى ئەنجومەنەکانى هەڵپەسارد.

.

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ی بەوەكردووه‌، هه‌موو جۆره‌ هه‌واڵ و زانیاریه‌ك له‌نێو میدیا عێراقیه‌كاندا له‌سه‌ر بڕین و ڕاگرتنى موچه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌ناڕاست وه‌سفى ده‌كات.

.

ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ى 8ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌نگ لەسەر ڕاگرتنى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كان دراوە.

.

دواى ڕاگرتنى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ موچه‌ى ئەندامانى ئەنجومەنەکان بڕدراوه‌.

.

بڕیاره‌ 1ى نیسانى ساڵى 2020  پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق جگه‌ له‌پارێزگاكانى هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل