fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى دارایی وەڵامی نییە و و پەرلەمانتارانیش نازانن.. “بە ناڕاستەوخۆ وتیان باسی موچە مەکەن”

10:06 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم و وەزارەتى دارایی به‌ فه‌رمى هۆكارى دواكه‌وتنى پێدانى موچه‌ى پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌ته‌كانى ترى ڕووننه‌كردووته‌وه‌، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیش دەیانەوێت “به‌دواداچوونى” بۆ بکەن.

.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، 6ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، بڕیاربوو دابەشکردنی موچه‌ى مانگى ته‌موزى وه‌زاره‌ته‌كان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێبکات، به‌ڵام موچه‌كه‌ نه‌درا و بۆ كاتێكى نادیار دواكه‌وتووه‌ بێ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایى ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ بده‌ن.

.

هەر لە ڕۆژی دواکەوتنییەوە، ناس کورد بە بەردەوامی هەوڵیداوە پەیوەندی بە وەزیر و وتەبێژی وەزارەتى دارایی بکات بەڵام هیچکامیان وەڵامی پەیوەندییەکان نادەنەوە و هیچ ڕونکردنەوەیەکیشیان لەبارەى دواکەوتنەکەیەوە نییە.

.

زیاتر لەوەش، ناس کورد پەیوەندی بە چەند ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستانەوە کرد بەڵام سەرجەمیان ئاگاداری هۆکارەکەى نەبوون و بە ناس کوردییان وت کە ئەمرۆ “بەدواداچوونی بۆ دەکەن.”

.

عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ به‌دواداچوون بۆ دواكه‌وتنى موچه‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و دواكه‌وتنى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى تر ده‌كه‌م و هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كه‌م.”

.

هەر لەبارەى دواكه‌وتنى موچەى وەزارەتى پێشمەرگە، كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە میدیای حزبەکەى ڕاگەیاند، “پێدانى موچه‌كه‌ دواخراوه‌ و به‌ ناڕاسته‌وخۆش وتراوه‌ جارێ باسى موچه‌ مه‌كه‌ن” بەڵام ناوبراو باسی لە وردەکارییەکەى نەکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل