fbpx
Shadow Shadow

بەشێکى پەیوەندى بە هەرێمەوەیە

وەزارەتى دارایی عێراق چەند زانیارییەک دەربارەی بودجەی 2020 ئاشکرادەکات

15:50 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، بودجەى ساڵى داهاتوو جیاواز دەبێت لە بودجەى ساڵانى ڕابردوو، بەڵام تائێستا ڕوون نەبووەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت بەچەند دەخەمڵێنرێت، ڕۆژانەش عێراق سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات.

.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی، ماهر حەماد جوهان، بریکاری وەزارتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە “بودجەی عێراق زۆر جیاواز دەبێت لە بودجەکانی ساڵانی ڕابردوو، بەو پێیەی زیاتر جەختدەکاتەوە لە سەر دابینکردنی خزمەتگوزاریی و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان لە سەرتاسەری عێراقدا”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تاوتوێکردنى ناوەڕۆکی بودجەکە بەردەوامە و بە چەند قوناغێدا تێدەپەرێت، بۆئەوەی بەتەواوەتی گەڵاڵە بێت و ببێتە بەرنامەی کاری حکومەت.

.

بریکاری وەزارتی دارایی عێراق، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، حکومەت تائێستا نرخى نەوتی لە ناو بودجەکەدا جێگیر نەکردووە، بەڵام پێشنیاری ئەوە کراوە کە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە نێوان 50 بۆ 56 دۆلار دابنرێت، ئەوەش لەسەربنەمای ئەوەی کە دەبێت عێراق ڕۆژانە سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بکات، کە 250 هەزار بەرمیلی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت.

.

ماهر حەماد جوهان ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بودجەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە، پەرلەمانی عێراقیش دەبێت لەئێستادا کاربکات بۆ داڕشتنەوەیەکی نوێ بۆ پشکی هەرێم لە نەوتی هەناردەکراودا.

.

سەبارەت بە میکانیزمی چارەسەرکردنی کورتهێنان لە بودجەی 2020 کە بە زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق باسى لەوەکردووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کورتهێنانە پەنا دەبرێت بۆ بەشێک لەو پارە نەختینانەى لە وەزارەتی دارایی بوونیان هەیە، هەروەها هەوڵدەدرێت بەشێک لە خەرجییەکان کەمبکرێنەوە.

.

بەوتەى ماهر حەماد، بانکە حکومییەکان یەکێکن لە ئامرازەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کورتهێنانی بودجە، ئەوەش لەڕێگەی شەفافکردنی کارەکانیانەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل