fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"چوار مانگە دادگای فیدڕاڵی نوسراوی کردووە"

وەزارەتى دارایى هەرێم “وەڵامى دادگاى فیدراڵى نەداوەتەوە لەبارەى موچەى فەرمانبەران”

15:05 دوو شه‌ممه‌ 16 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

گروپی پارێزەرانی خۆبەخش دەڵێت، لەسەر موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم، دادگای فیدڕاڵی نوسراوی بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم ناردووە، بەڵام تائێستا هەرێم بێدەنگە و وەڵامى دادگاکەى نەداوەتەوە لەکاتێکدا هەرزوو وەزارەتى دارایی عێراق بە دادگای وتووەکە کە “ئەوان پارەی تەوایان ناردووە”.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەى گروپی پارێزەرانی خۆبەخشدا هاتووە، “دوای ئەوەی ڕۆژی 31ی تەموزی 2019، بە وەکالەتی ژمارەیەک فەرمانبەر لە دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچە خوراوەکانی سێ مانگی ئەمساڵ لەسەر ھەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم سکاڵامان تۆمارکرد”.

.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی دارایی عێراق لەماوەی یاسایی خۆیدا وەڵامی دادگای داوەتەوە و وتویەتی کە ئەوان “لە ساڵی 2019دا ھەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا بودجەی تەواوی ھەرێممان ناردووە و بەرپرسیار نین، ئەوە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمەوە ھەیە”.

.

گروپەکە بەداخە کە “تا ئێستا و سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ و نیو وەزارەتی دارایی وەڵامی دادگای نەداوەتەوە، ھەرچەندە دادگا لەڕێگای نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا و بە نوسراوی ژمارە 7685  ئاگادارینامەی بۆ وەزارەتى دارایی هەرێم ناردووە”

.

گروپەکە بەردەوامبوونی هەوڵەکانى دوپاتکردووەتەوە بۆ گەیاندنى سکاڵاکە بە ئەنجامى خۆى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل