fbpx
Shadow Shadow

"نەخۆشخانەکە داناخرێت"

وەزارەتى تەندروستى هەڵوێستى خۆى لەسەر “داخستنى” نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى ئاشکراکرد

10:48 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێم لەسەر “داخستنی” نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، هیچ شتێک نییە بەناوی داخستنی نەخۆشخانەکە، چونکە ئەوە دژی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتە.

.

بەپێی بەدوادچوونێکى ناس کورد کە دوێنێ بڵاویکردەوە، پرسی داخستنى نەخۆشخانەکە، دوێنێ سێ شەممە 9ى ئەیلولى 2019، لەکۆبوونەوەیەکى نێوان بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى و پزیشکانى نەخۆشخانەکە تاوتوێکراوە، بەڵام هێشتا بڕیارى فەرمى لەو بارەیەوە نەدراوە.

.

محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە داخستنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بڵاوبوونەتەوە، بەوشێوەیە نین و هەڵە تێگەیشتنێک هەبووە لە گەیشتنی زانیارییەکان بە خەڵک، ئەوەی هەیە تەنها پێشنیازێک کراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە کە ماوەیەک دابخرێت”.

.

وتیشی “هیچ شتێک نییە بەناوی داخستنی نەخۆشخانە و بەهیچ شێوەیەک هیچ نەخۆشخانەیەک لە سنوری هیچ پارێزگایەک داناخرێت، چونکە کارنامەی کابینەی نوێ ئەوەیە کە نەخۆشخانەی دیکە بکاتەوە و نەخۆشخانەکان زیاد بکرێن، نە دابخرێن”.

.

محەمەد قادر جەختیشیکردەوە، داخستنی نەخۆشخانە بە هەر مەبەستێکیش بێت  لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری لێنادرێت و بەڕێوەبەرایەتییەکانیش سەربەخۆ ناتوانن ئەو بڕیارە بدەن، بەڵکو پێویستی بە لێکۆڵینەوە و زانینی هۆکارەکانی داخستن و دەرئەنجامەکانی هەیە، ئەوکات وەزارەت بڕیاری لێدەدات.

.

تا ئێستا بەرپرسانى تەندروستى سلێمانى ڕونکردنەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام بەرپرسێکى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە بەفەرمى رونکردنەوە دەدەن.

.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەى دەنگۆى داخستنى نەخۆشخانەکە، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌چالاكانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌‌تییه‌كانه‌وه‌ كه‌مپه‌ینى “فریاى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌خرێت”، ڕاگەیەنراوە و داوا ده‌كه‌ن ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌و كاره‌ نه‌كات به‌و پێیه‌ى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆی به‌ژیانى خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل