fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى تەندروستى هەرێم 33 کۆمپانیاى دەرمانى داخست

13:59 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە داخستن و ڕاگرتنی كارو چالاكییەكانی 33 كۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشكی.

.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “لەبەر باپەندنەبوون بە ڕێنماییەكان و پێوەری نوێی مۆڵەت نوێكردنەوە و كۆگاكردن، بڕیاردراوە بە داخستن و لە كارڕاگرتنی كاروچالاكییەكانی 33 كۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە “دوای چەندین مانگ لە ڕەخساندنی هەل بۆ نوێكردنەوە و پابەندبوونی كۆمپانیاكان بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندوستی و ئاگادار كردنەوەیان ئەو بڕیارە دراوە”.

.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتى تەندروستى هەریەکە لە (بەڕێوبەرایەتی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان و پێداویستی پزیشكی، سەندیكای دەرمانسازان، دامودەزگاكانی تەندروستی لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت) ئاگادارکردووەتەوە کە بڕیارەکە لەڕۆژى دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل