fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبارەى دەرمانێکەوە هۆشدارى دەداتە هەرێم.. مادەى شێرپەنجەى تێدایە

21:08 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دامەزراوەی دەرمانی کوردستان، راگەیەندراوێکى لەبارەى هۆشدارییەکى وەزارەتى تەندروستى عێراق لە بارەى بوونى مادەى شێرپەنجە لە دەرمانێکدا بڵاوکردەوە کە ئاراستەى هەرێمى کوردستان و  پارێزگاکانى ترى عێراق کراوە.

.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی فەرمانێکی وەزاریی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بە ژمارە (63193) لە فەرمانگەی کاروباری هونەریی وەزارەتی تەندروستی عێڕاق، بەشی دەرمانسازی لە بەرواری (26/9/2019) کە بۆ کوردستان، بەغدا، سەرجەم پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق نێردراوە، تێیدا ئاگادارکردنەوەیەک دەدات بەهۆی بوونی ماددەی شێرپەنجەیی N-nitrosodimethylamine (NDMA) لەناو دەرمانی رانیتیدین – ranitidine “.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەپێی فەرمانەکە دەبێت حکومەت بە ئاگادارییەوە رانیتیدین بۆ نەخۆشخانەکانی بکڕێت.

.

ئەوەش روونکراوەتەوە، نەخۆش دەتوانێت لەڕێی راوێژکردن بە پزیشک و دەرمانساز دەرمانەکەی بگۆڕێت یان بەردەوامبێت لەسەر وەرگرتنی، بەڵام دەبێت تەنها ئەو دەرمانانە بکڕێت کە پشکنینی بۆ کراوە و ستیکەری لەسەرە.

.

جەختیش کراوەتەوە، دەرمانی رانیتیدین کە لە دەرمانخانەکان و کۆگاکاندا هەیە ناکێشرێتەوە، بەڵام دەبێت لەسەر ئاستی نەخۆش، پزیشک، دەرمانساز و نەخۆشخانەکان راپۆرتی کاریگەریی لاوەکی لەسەر دەرمانەکە بدرێت بە لایەنی پەیوەندیدار.

.

بەپێی لێکۆڵینەوە جیهانییەکانی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی FDA و دامەزراوەی دەرمانی ئەوروپی EMA بڕی ماددەی شێرپەنجەیی NDMA لەناو رانیتیدیندا زۆر کەمە و هەمان بڕ لەناو هەندێک خۆراکدا هەیە.

.

دامەزراوەکە دڵنیایى ئەوە دەدات بە هاووڵاتیان کە ئەوان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا چاوەڕێی ئەنجامی زیاتر و وردتری خۆیان و راپۆرتەکانی دامەزراوەکانی دەرمان لە ئەمریکا و ئەوروپا دەکەن، چونکە تا ئێستا ئەنجامەکان سەرەتاین.

.

دەرمانی رانیتیدین بۆ چارەسەرکردنی ترشەڵۆکی و گەدەکزێ بەشێوەیەکی زۆر بەربڵاو لەلایەن خەڵکەوە بەکاردەهێنرێت، ئەو دەرمانە دەتوانرێت لەڕێی راوێژی پزیشک یان دەرمانساز وەربگیرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل