fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى بۆ ناس کورد: توشبووە نوێیەکان پلەیەکى مەترسیدارترن لە توشبووەکانى پێشوو

18:04 دوو شه‌ممه‌ 23 ئادار 2020
article image

 

ناس کورد-

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، توشبووە نوێیەکانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، پلەیەکى مەترسیدارترین لە توشبووەکانى پێشوو، چونکە توشبووەکان لەناو هەرێم توشبوون و سەردانى دەرەوەیان نەکردووە.

.

لەچەند رۆژى رابردوودا ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە و سەرجەم حاڵەتەکان گەیشتە ٧٦ توشبوو، کە ١٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و یەک حاڵەتیان گیانى لەدەستداوە.

.

محەمەد قادر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند “بەرزبوونەوەى رێژەکە لەبەرئەوە بوو کە هەندێک حاڵەت لە هەولێر و سلێمانى تۆمارکرابوو، کە بەرکەوتنیان زۆر بوو لەگەڵ کەسانى تر و کاتێک پشکنین بۆ ئەو کەسانە کرا دەرکەوت ژمارەیەکى زۆریان توشبوون و نیشانەیان نەبوو”.

.

وتیشى “ئەمە پلەیەک لە حاڵەتەکانى پێشتر مەترسیدارترە، چونکە پیشتر تەنها ئەو کەسانە توشبوون کە سەردانى ناوچەکانى توشبووى ڤایرۆسەکەیان کردبوو بۆ نمونە لە ئێران یان ئەوروپا گەڕابوونەوە، بەڵام ئێستا ئەوانە توشبوون کە بەرکەوتەیان لەگەڵ ئەو کەسانە هەبووە”.

.

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى جەختیکردەوە، ئێستا ئەم پەتایە لەناو کۆمەڵگەدایە و بەشى زۆرى ئەوانەى توشبیوون بەرکەوتەیان لەگەڵ کەسانى تر هەبووەو خۆیان گەشتیان نەکردبوو.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل