fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى بەرگرى عێراق لەوەڵامى باڵیۆزى ئێران: بەکارهێنانى عێراق بۆ هێرشکردن هێڵى سوورە

18:03 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى بەرگرى عێراق وەڵامى باڵیۆزى ئێرانى لەوڵاتەکەى لەبارەى هێرشکردنە سەر ئەمریکا دایەوە و رایگەیاند “بەکارهێنانى خاکى عێراق بۆ هێرشکردن هێڵى سوورە”.

.

وەزارەتى بەرگرى عێراق وەڵامى هەڕەشەیەکى ئیرەج مەسجدى،  باڵیۆزى ئێرانى دایەوە و ڕایگەیاند “عێراق هەموو جۆرە هێرشێکى ئێران و ئەمریکا بۆ سەر یەکترى لەخاکەکەیەوە ڕەتدەکاتەوە و بەکارهێنانى خاکەکەشى لەلایەن هەر وڵاتێکەوە بەهێڵى سوور دەزانێت”.

.

 

ئەمڕۆ (هەینى ، 27ى ئەیلولى 2019) تەحسین خەفاجى، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى عێراق لەلێدوانێکى دا بۆ ئاژانسى ئاڕتى ڕووسى ڕایگەیاند :”عێراق هەموو جۆرە هێرشێکى ئێران بۆ سەر ئەمریکا و بەپێچەوانەشەوە هێرشى ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەخاکى عێراقەوە ڕەتدەکاتەوە و بەکارهێنانى خاکەکەشى بەهێڵى سوور دەزانێت”.

.

وتەبێژەکەى وەزارەتى بەرگرى ئەوەشى ڕوونکردەوە، عێراق نابێتە سەکۆیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێران هەروەها ڕێگەش نادات خاکى عێراق بکرێتە جێى هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا.

.

وتەکانى بەرپرسەکەى وەزارەتى بەرگرى عێراق دواى ئەوە هات، ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى ئێران لەعێراق لەمیانى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند “ئەگەر ئەمریکا هەر هێرشێک بکاتە سەر ئێران ئەوانیش  بۆردوومانى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق دەکەن”.

 

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل