fbpx
Shadow Shadow

گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار

وەبەرهێنان لە کەرتى گەشتوگوزارى هەرێم ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمارکرد

09:15 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

قەبارەى وەبەرهێنان لە کەرتى گەشتوگوزارى هەرێم ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمارکردووە و لە هەشت مانگى ئەمساڵدا گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار و پێش کەرتەکانى دیکە کەوتووە.

.

نادر ڕۆستى، وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند، وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری ساڵ لە دوای ساڵ بەرزبووەتەوە و هاتووەتە پێشەوە، لە ساڵی 2013 گەیشتە ئاستێکی بەرز و لە 26%ى وەبەرهێنانی پێکهێناوە.

.

وتیشى “لە هەشت مانگى ئەمساڵدا قەبارەى وەبەرهێنان زۆر بەرزبووەتەوە، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و بوو بە یەکەم کەرت و پێش کەرتەکانی تر کەوت کە لە 38%ی تۆمار کرد و گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار.”

.

نادر ڕۆستى ئاماژەى بەوەکرد، ژمارەیەکی زۆر پڕۆژە هەن کە لە سەرزەوی گەشتوگوزار و شارەوانی کراون و لە دەستەی وەبەرهێنان تۆمار نەکراون، هەندێک پڕۆژەی دیکەش هەیە لە مامەڵەدان و تۆمار نەکراون، کاتێک سەرجەمیان تۆمار دەکرێن، ڕێژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری بەرزدەبێتەوە بۆ زیاتر لە %50.

.

جەختیشیکردەوە، هەموو ئەمانە ئاماژەی زۆر گرنگن بۆ پێشکەوتنی کەرتی گەشتیاری بە شێوەیەکی خێرا و پێشبینینەکراو.

.

نادر ڕۆستى باسى لەوەشکرد، قەبارەى وەبەرهێنان و ڕێژەى هاتنى گەشتیار پەیوەندییەکى تەواوکارییان بەیەکەوە هەیە، هەرچەندە قەبارەى وەبەرهێنان زیاتر بێت، گەشتیارى زیاتر روو لە هەرێمى کوردستان دەکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل