fbpx
Shadow Shadow

وێڕاى کورتهێنانى بودجەى وڵاتەکەى مووچە ئەردۆگان زیاد دەکرێت

21:09 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

له ‌پڕۆژه‌بودجه‌ى وڵاتى تورکیا بۆ ساڵى داهاتوو، مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ى ئه‌ردۆگان زیاد ده‌كرێت و ده‌گاته‌ چه‌ند ملیۆن دۆلارێک.

,

ڕۆژنامه‌ى زه‌مانى توركی ئاشكراى كردووه‌، له‌ پڕۆژەبودجه‌ى ساڵى 2020ى حكومه‌تى توركیادا، پێشنیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا کراوە بۆ 468 هه‌زار دۆلار، داواشکراوە ده‌رماڵه‌كه‌شى بۆ 16 ملیۆن دۆلار بەرزبکرێتەوە.

,

ڕۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، پڕۆژه‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو، گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مان، كۆتایى مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵیش گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

,

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى زه‌مانى توركی، به‌پێى پێشنیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان، مووچه‌ى مانگانه‌كه‌ى له‌ 426 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ ده‌بێته‌ 468 هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ش به‌پێى پڕۆژەبودجه‌ى ساڵى 2020ى توركیا.

,

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، به‌پێى ئەو پرۆژەیە، خه‌رجییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیا، لە بودجەى ساڵى 2019دا بە نزیکەى 847 ملیۆن دۆلار دیاریکراوە، بەڵام بۆ ساڵى 2020 دیانەوێت ئەو خەرجییە بەرزبکەنەوە بۆ 944 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى.

,

بەرزکردنەوەى خەرجییەکان و بودجەى سەرۆکایەتیی کۆمارى تورکیا و زیادکردنى مووچەى ئەردۆگان لەکاتێکدایە، میدیاکانى ئەو وڵاتە باسیان لەوە کردووە بەهۆى قەیرانى دارایی و ئابورییەوە بودجەى تورکیا چەندین ملیار لیرە کورتى هێناوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل