fbpx
Shadow Shadow

"هه‌سه‌ده‌ داوایه‌ك له‌ ئەمریکا ده‌كات"

وێڕاى ڕاگەیاندنى ئاگربەست تورکیا بەردەوامە لە هێرش و شەڕڤانانیش وەڵامى دەدەنەوە

15:18 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد-

سوپاى توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى ئوپۆزسیۆنى سوریا، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌رێكانى و له‌ سێ شوێنى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌، هێرشیان بۆ چه‌ند پێگه‌یه‌كى ژێر ده‌سه‌ڵاتى شه‌ڕڤانان ده‌ستپێكردووه‌.

,

ڕێدور خه‌لیل، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌ هاوار نیوزى ڕاگه‌یاندووە: “ده‌وڵه‌تى توركیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌رێكانى و گونده‌كانى ناوچه‌ى مێنجیر، ئه‌سه‌دییه‌ و میشراف، هێرشى زه‌مینى و ئاسمانى ده‌ستپێكردووه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش تۆپبارانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه”‌.

,

“ئێستاش له‌و ناوچانه‌ شه‌ڕێكى سه‌خت له‌نێوان سوپاى توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا، له‌گه‌ڵ هەسەدە بەڕێوەدەچێت، توركیا ئاگربه‌ستى پێشێلكردووه‌”، ڕێدور خه‌لیل واى وت.

,

وتیشى: “پێویسته‌ ئەمریکا ده‌ستبه‌جێ ڕۆڵبگێڕێت له‌ وه‌ستانى شه‌ڕ له‌ ڕۆژئاوا،  ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ ڕونى دیاره‌ شكاندنى ئاگربه‌سته‌”.

,

ماوەى 15 ڕۆژە هێرشەکانى تورکیا بۆ داگیرکردنى ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامییان هەیە، لە ئێستاشدا تورکیا لە دوو ڕێککەوتنى جیادا لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا بەڵێنى ڕاگرتنى شەڕى داوە، بەڵام پێشێلى ئەو ئاگربەستانەى کردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل