fbpx
Shadow Shadow

وێڕاى ئەوەى لە زەوى و ئاسمانەوە موشەکیان بەسەردا دەبارێندرێت هەسەدە لە بەرگریکردن بەردەوامە

12:51 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسى هاوارنیوز بڵاوى كرده‌وه‌، به‌هۆى بۆمبارانكردنى سوپاى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر گوندێكى سه‌ربه ‌حه‌سه‌كه‌ كه‌ شەش كیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌ى توربه‌ سپییه‌وه‌ دووره،‌ كه‌نیسه‌یه‌كى مه‌سیحییه‌كان زیانى به‌ركه‌وتوه‌ و به‌شێك له‌ بیناكه‌ ڕوخاوه‌ و وێرانبوه‌.

,

له ‌ساڵانى ڕابردووشدا كه‌نیسه‌كه‌ى ناوچه‌ى توربه‌ سپی‌ چه‌ندجارێك به‌هۆى بۆمبارانكردنى سوپاى توركیاوه‌ زیانى به‌ركه‌وتوه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌شێك له‌بیناكه‌ى ڕوخاوه‌.

,

ئاژانسه‌كه‌ له‌باره‌ى شه‌ڕ و پێكداداناكانه‌وه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، له ‌گه‌ڕه‌كى پیشه‌سازى لە سەرێ کانى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان میلیشیاكانى سه‌ر به‌ توركیا و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وامه‌ و میلیشیا چه‌كداره‌كانیش ده‌یان كوژراویان هه‌یه‌.

,

باسلەوەشکراوە، به‌هۆى بۆمبارانه‌كانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ هاوڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 60 ساڵان له‌ گوندى مه‌تینى سه‌ر به‌كۆبانی شه‌هید بوه‌.

,

هەسەدەش ڕایگەیاندووە، وەڵامى ئەو بنکە سەربازییانە دەداتەوە و دەیانکاتە ئامانج کە لێوەى تورکیا کۆبانى و شارەکانى دیکە بۆمباران دەکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل