fbpx
Shadow Shadow

وێنە.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنورى سلێمانى دۆزرایەوە کە سێ روفاتى تێدایە

16:01 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ناحیەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باخی هاوڵاتییەکدا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، کە سێ ڕووفاتی تێدایە و جلی کوردیان لەبەردایە.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “هاوڵاتییەک ئاگاداریکردینەوە کە کۆمەڵێک ئێسک و پروسکی لە ناو باخەکەیدا بینیوە، بۆیە تیمی بەڵگە و تاوانی پۆلیسی سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەدا چوونە شوێنەکە و دەرکەوت کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەو شوێنەدا هەیە”.

.

وتیشی، دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکە، دەرکەوتووە کە سێ ڕووفاتی تێدا بووە دەرهێندراوە و کۆمەڵێک جلوبەرگ و ناسنامەیەکیشی تێدابووە.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سیتەک، هەرسێ روفاتەکە پیاون و کوردن، چونکە جل و بەرگەکانیان کوردین، هەروەها ناسنامەیەکیش بە ناوی (محەمەد جەزا) لە گۆڕەکەدا دۆزراوەتەوە و مێژووى گۆڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان.

.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووفاتەکان بردراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای ئەوەی پشکنینی دى ئێن ئەى بۆ ڕووفاتەکان دەکرێت، زانیاری زیاتر لەسەر دۆسییەکە بڵاودەکەنەوە.وێنە.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنورى سلێمانى دۆزرایەوە کە سێ روفاتى تێدایە وێنە.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنورى سلێمانى دۆزرایەوە کە سێ روفاتى تێدایە وێنە.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنورى سلێمانى دۆزرایەوە کە سێ روفاتى تێدایە وێنە.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنورى سلێمانى دۆزرایەوە کە سێ روفاتى تێدایە

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل