Shadow Shadow

وێنە.. پەناخوازێکی عێراقی لە فەڕەنسا ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى دەسوتێنێت.. هۆکارەکەى؟

13:48 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پەناخوازێکی عێراق لە باشوری فەڕەنسا دانیناوە بەوەى ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى سوتاندووە وەک تۆڵەکردنەوە لێی.

بەرپرسانی فەڕەنسا دەڵێن، داواکاری مافی پەنابەری ئەو هاوڵاتییە عێراقییە ڕەتکراوەتەوە و کێشەى خێزانیشی هەیە و ڕێگری لێکراوە سەردانی منداڵەکەى بکات.

.

داواکاری گشتیی شاری مۆنت دی مارسان لە باشوری فەڕەنسا دەڵێت، “دواینیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ئاگرێک لە ناوەندی شار کەوتەوە و ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی سوتا، دواتر زانرا کە لەلایەن پەناخوازێکی تەمەن 21 ساڵی عێراقییەوە بووە کە داواکاری مافی پەنابەرێتی ڕەتکراوەتەوە.”

دەشڵێت، “پۆلیسی گەنجە عێراقییەکەى دەستگیکردووە و دانی ناوە بە سوتاندنی ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى لە قوتابخانەى ئەو منداڵانەى کێشەى خێزانییان هەیە تاوەکو تۆڵەى لێ بکاتەوە.”

دەشڵێت، “پەناخوازە عێراقییەکە لە 22ی ئەیلول دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی سوتاندنی ئۆتۆمبێل و توندوتیژی خێزانی.”

 

 

وێنە.. پەناخوازێکی عێراقی لە فەڕەنسا ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى دەسوتێنێت.. هۆکارەکەى؟ وێنە.. پەناخوازێکی عێراقی لە فەڕەنسا ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى دەسوتێنێت.. هۆکارەکەى؟ وێنە.. پەناخوازێکی عێراقی لە فەڕەنسا ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى دەسوتێنێت.. هۆکارەکەى؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل