fbpx
Shadow Shadow

خوێندکارێک گیانى لەدەستدا و 14ى دیکەش برینداربوون

 وێنە.. پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران لە دوکان وەرگەڕا

15:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

پاسێکی گواستنەوەی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان وەرگەڕا و بەهۆیەوە خوێندکارێک گیانى لەدەستدا و 14ى دیکەش برینداربوون.

.

کەمێک لەمەوبەر لەڕێگای دوکان – سلێمانی پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران کە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکانی دەگواستەوە بۆ سلێمانی وەرگەڕا.

.

کاروان محەمەد بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “لەلایەن هاوڵاتیانەوە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

.

لاى خۆیەوە بەرهەم شێرزاد بەڕێوەبەرى هاتوچۆى دوکان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، بەهۆى ڕووداوەکەوە خوێندکارێک گیانى لەدەستداوە و 14 خوێندکارى دیکەش برینداربوون.

.

چەند وێنەیەکى ڕووداوەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت کە پاسەکە زیانى زۆرى بەرکەوتووە.

.

بەپێی ئامارەکانى هاتوچۆى سلێمانى، لەماوەى‌ هه‌فته‌یه‌كدا له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی (25) روداوی هاتوچۆ روویانداوە به‌ هۆیانه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و (46) كه‌سیش برینداربوون.

 وێنە.. پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران لە دوکان وەرگەڕا  وێنە.. پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران لە دوکان وەرگەڕا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل