fbpx
Shadow Shadow

وێنە و ڤیدیۆ… فەرماندەکەى پێشووى دژە تیرۆر چووە ڕیزى خۆپیشاندەرانى بەغداوە

09:57 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

عەبدولوەهاب ساعدى یەکێک لە فەرماندە دیارەکانى پێشووى دژە تیرۆرى عێراق چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە.

.
شەوی ڕابردوو، سێشەممە، 30ی ئەیلولی 2019، فەریق عەبدولوەهاب ساعدی کە مانگى ڕابردوو لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دوخرایەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى، چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانی بەغداوە و لەنزیک گۆڕەپانی تەحریر پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی.

.

بەپێی چەند وێنە و ڤیدیۆیەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوەڕاستی بەغدا ساعدی  بەشداری لە شكاندنی بریارى قەدەغەی هاتوچۆدا كردووە و لەگەڵ خۆپیشاندەران لە گەڕەكی زەیتونە وێنەی گرتووە، هەروەها ئاڵایەکی عێراقیشی لە ملکردووە.

عاجل | ⭕️الفريق عبدالوهاب الساعدي ، يزور المتظاهرين الآن في منطقة زيونة .

Gepostet von ‎عشاق الاغاني العراقية‎ am Dienstag, 29. Oktober 2019

بەپێی وتەی چالاكوانان و خۆپشاندەران، بوونی ساعدی لەناو خۆپیشاندەران پاڵپشتی ناوبراو نیشاندەدات بۆ داواكاری خۆپیشاندەران.

.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ، سێ‌شەممە، 30ی ئەیلولی 2019 موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەتی سەدر لەدوای گەڕانەوەی لە ئێران ڕاستەوخۆ گەڕایەوە بۆ نەجەف و بەشداری خۆپیشاندانەکانی کرد و بەفەرمی داوای لە هادی عامریش کرد لە خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی پێکەوە کار بۆ لادانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن.

.

عەبدولوەهاب ساعیدی ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە جەنگی داعشدا و مانگى ڕابردوو رابردوو عادل عەبدولمەهدی دوریخستەوە بۆ وەزارەتی بەرگری و ئەركێكی دیكەی پێ سپارد، ئەوەش ناڕەزایەتی زۆری جەماوەری بە دوای خۆیدا هێنا و یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل