fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندەرێک کوژرا

وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران ئاگریان لە کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا بەردا

08:58 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

درەنگانی شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەرانی عێراق ھێرشیان كردە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا و ئاگریان تێبەردا، بەو ھۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەران لە كەربەلا شەوى ڕابردوو كونسوڵخانەی ئێرانیان گەمارۆداوە و بە بەرد ھێرشیان كردووەتەسەر و ئاگریان لە دەرگای دەرەوەی کونسوڵخانەکە بەرداوە.

وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران ئاگریان لە کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا بەردا

ئاماژەیان بەوەشکردووە، گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان پاسەوانانی كۆنسوڵخانەكە و خۆپیشاندەران دروستبووە و بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران ئاگریان لە کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا بەردا

بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، خۆپیشاندەران ئاڵای عێراقیان لەسەر دیوارەکانی کونسوڵخانەکە هەڵکردووە.

.

لەسەر ڕووداوەکە میر مەسعود حسێنیان کونسوڵى ئێران لە بەسرە ڕایگەیاند، ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، داواشى لەو کەسانە کرد کە دەیانەوێت هاتوچۆى کونسوڵگەرى بکەن، لە ئێستادا سەردانەکانیان دوابخەن.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل