fbpx
Shadow Shadow

وێنە و ڤیدیۆ..به‌غدادى خۆى تەقاندووەتەوە یاخود كوژراوه‌؟

09:48 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میدیاکانى ئەمریکا زانیارى جیاجیا لەبارەى ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەى ئەمریکا بڵاودەکەنەوە کە بووەتە هۆى کۆتایی هێنان بە ژیانى ئەبوبەکر بەغدادى رابەرى داعش، هەندێکیان دەڵێن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا “کوژراوە”، هەندێکى دیکەش باس لە “خۆتەقاندنەوەى” دەکەن.

.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند “شتێکى گەورە ڕوودەدات”، دواى بەدواى ئەوەش میدیاکانى ئەمریکا هەواڵى ئۆپەراسیۆنێکى تایبەتی ئەمریکایان بۆ بە ئەمانج گرتنى ئەبوبەکر بەغدادى بڵاوکردەوە.

.

تا ئێستا ته‌واوى زانیارییه‌كان ئاشكرا نه‌كراون، پنتاگۆن ده‌ڵێت له‌ڕێگه‌ى ئۆپه‌راسیۆنێكى تایبه‌ته‌وه‌ به‌غدادیان كوشتووه‌ و ته‌رمه‌كه‌شى له‌ژێر ده‌ستیانه‌، چه‌ند میدیایه‌كى ترى ئه‌مریكى باس له‌خۆته‌قاندنه‌وه‌ى به‌غدادى ده‌كه‌ن له‌شارى ئیدلیبى سوریا. هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنە و چەند گرتەیەکى ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە کە پێدەچێت وێنە و ڤیدیۆى شوێن و کاتى ئۆپەراسیۆنەکە بێت.

به‌رپرسێكى باڵا له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) به‌كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ڕاگه‌یاندووه‌، یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌سوریا تایبه‌ت به‌فیرقه‌ى(Navy Seal) له‌ڕێگه‌ى ئۆپه‌راسیۆنێكى تایبه‌ته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌وه‌ تایبه‌ت بۆ گروپێكى داعش له‌ شارى ئیدلیب دابه‌زیوونه‌ته‌ سه‌ر زه‌مین و سه‌رجه‌م گروپه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ و دواتریش كوشتویانن كه‌ له‌نێویاندا ئه‌بوبه‌كرى به‌غدا ئه‌میرى چه‌كدارانى داعشیشى تێدا بووه‌.

.

به‌رپرسێكى سه‌ربازى كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرابكرێت به‌ كه‌ناڵه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرییه‌وه‌ زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر شوێنى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى كۆكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ كوژراوه‌ و ته‌رمه‌كه‌شى له‌ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌مریكادایه‌.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، پشكنیینى دى ئێن ئه‌ى بۆ ته‌رمه‌كه‌ى ده‌كرێت بۆ سه‌لماندنى شوناسى به‌غدادى.

به‌پێى زانیارییه‌كانى كه‌ناڵه‌كه‌، پنتاگۆن له‌باره‌ى  چاره‌نوسى ته‌رمى به‌غدادیه‌وه‌ زانیاریه‌كان ده‌شارێته‌وه‌ به‌ڵام دڵنیایى ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ پڕۆسه‌كه‌ له‌پارێزگاى ئیدلیبى سوریا ڕویداوه‌ ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى هاریكارى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ئه‌مینى ناوچه‌كه‌ بۆ دیارى كردنى شوێنه‌كه‌ى و جموجۆڵه‌كانى.

.

به‌رپرسه‌كه‌ى پنتاگۆن ئه‌وه‌شى ووتوه‌، كوژرانى به‌غدادى ناكاته‌ كۆتایى شه‌ڕى دژى داعش، به‌ڵكو ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌دژى ئه‌و ڕێكخراوه‌ به‌رده‌وامیان ده‌بێت.

وێنە و ڤیدیۆ..به‌غدادى خۆى تەقاندووەتەوە یاخود كوژراوه‌؟

هاوكات هه‌ردوو كه‌ناڵى سى ئێن ئێن و ئەى بى سى ئه‌مریكیش به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كوژرانى به‌غدادیان له‌ڕێگه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ ڕاگه‌یاند.

.

به‌ڵام كه‌ناڵى سى ئێن ئێن له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه‌، پێده‌چێت له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ى تیمى تایبه‌تى ئه‌مریكى له‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى به‌پشتێنه‌ى بۆمبى “خۆى ته‌قاندبێته‌وه‌.”

چه‌ند میدیایه‌كى ترى ئه‌مریكى ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى و دوو ژنه‌كه‌ى و چه‌ند منداڵێكى له‌گه‌ڵیدا بوون كوژراون پێده‌چێت ئه‌وه‌ش به‌هۆى خۆته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیه‌وه‌ بوبێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل