fbpx
Shadow Shadow

وێنە و ڤیدیۆ..دووەم کچە چالاکوان لە گۆڕەپانى تەحریر ڕفێنرا

17:28 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

مارى محەمەد کچە چالاکوانى خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە ڕفێنرا.

.

وەلید محەمەد براى ئەو کچە چالاکوانە بە کەناڵى “عەرەبییە حەدەس”ى ڕاگەیاند “مارى کاتژمێر پێنجى عەسرى رۆژى هەینى دیارنەماوە لەکاتى چوونى بۆ گۆڕەپانى تەحریر”.

.

وتیشى “هەوڵمانداوە پەیوەندى بە مۆبایلەکەیەوە بکەین، بەڵام وەڵامى نەبووە”.

.

مارى وەکو کارمەند لە سەنتەرێکى جوانکارى لەبەغدا کاریدەکرد، لەکاتى خۆپیشاندانەکاندا خۆراک و پێداویستى دیکەى بۆ خۆپیشاندەران لەسەر ئەرکى خۆى دابیندەکرد و بەوتەى براکەى پەیوەندى بەهیچ لایەنێکى سیاسییەوە نەبووە.

.

وەلید محەمەد باسى لەوەکرد، پۆلیسیان لە ڕفاندنى مارى و جۆر و ژمارەى ئەو ئۆتۆمبیلە ئاگادارکردووەتەوە کە مارى پێ ڕفێندراوە، پێشتریش مارى لەئینستاگرام هەڕەشەى لێکراوە.

وێنە و ڤیدیۆ..دووەم کچە چالاکوان لە گۆڕەپانى تەحریر ڕفێنرا

لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆى ڕفاندنى چالاکوانێک بڵاوبووەوە، بەڵام بەفەرمى پشتڕاستنەکرایەوە لەلایەن حکومەتەوە.

.

مارى دووەم کچە چالاکوانە لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە کە ڕفێنراوە.

سەبا مەهداوى یەکەم کچە چالاکوان بوو کە ڕفێنرا و تا ئێستا چارەنوسى نادیارە.

.

ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، هەینى ڕابردوو داواى لە دەسەڵاتدارانى عێراق کرد چارەنوسى مەهداوى ئاشکرابکەن، جەختیشیکردبووەوە ڕفاندنى ئەو چالاکوانە لەچوارچێوەى هەڵمەتێکدایە بۆ سەرکوتکردنى ئازادى ڕادەربڕین لە عێراق.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل