Shadow Shadow

وێنە.. بۆچی قەتەر شەقامەکانی شین دەکات؟

14:26 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دەستەى ئاوەدانکردنەوەى گشتیی قەتەری لەڕێگەى کۆمپانیایەکی ژاپۆنییەوە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک بۆ بۆیاغکردنی ڕێگا و شەقامەکان بە ڕەنگی شین.

بەپێی وتەى ئەندازیارانی پڕۆژەکە، شینکردنی ڕێگاکان بۆ دابەزاندنی پلەى گەرمایە و بەپێی پێشبینییەکانیان لەوانەیە 15 بۆ 20 پلە دابەزێت چونکە ڕەنگی ڕەش گەرمی هەڵدەمژێت.

لەئێستادا پڕۆژەکە ئەزمونیە و چەند شەقامێکى سەرەکی گەشتیاری دەوحەى پایتەخت شین کراون بۆئەوەى ڕادەى سەرکەوتنى پڕۆژەکە تاقی بکەنەوە.

پلەى گەرما لە قەتەر زۆر بەرزە و هەندێکات دەگاتە 50 پلەى سیلیزی، لە دوای شینکردنی شەقامەکان، ئەندازیاران چاودێری پلەى گەرما دەکەن بۆئەوەى بزانن پلەی گەرما دەگۆڕێت یاخود نا.

 

وێنە.. بۆچی قەتەر شەقامەکانی شین دەکات؟ وێنە.. بۆچی قەتەر شەقامەکانی شین دەکات؟ وێنە.. بۆچی قەتەر شەقامەکانی شین دەکات؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل