fbpx
Shadow Shadow

وێنە: بۆمبێکی نوێی خنکێنەر لەدژی خۆپیشاندەران.. هیچ ناوێکی لەسەر نییە و بێ دوکەڵە

13:24 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی چەند وێنەیەک کە شایەتحاڵەکان بە پەیامنێری ناس کوردیان داوە لەناو گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، چەند ڕۆژێکە هێزە ئەمنییەکان بۆمبێکی نوێی جیاواز لەدژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن.

.

خۆپیشاندەرە شایەتحاڵەکان بە ناس کوردییان وت، “ئەوە بۆ یەکەمجارە هێزی چالاکییە مەدەنییەکان ئەو بۆمبە بەکاردەهێنن و لە هیچ خۆپیشاندانێکی تردا بەکارنەهاتووە.”

.

دەشڵێن، “بۆمبەکە شێوە لولەکییە و هیچ نوسراوێکی لەبارەى ناو و مادە بەکارهاتووەکانی لەسەر نییە، لەکاتی کەوتنەوەشیدا هیچ دوکەڵێکی لێ دەرناچێت بەڵام زۆر خنکێنەرە بۆ ئەوانەى چواردەوری.”

.

ئەو خۆپیشاندەرانە گومان دەکەن کە ئەو جۆرە بۆمبە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قەدەغەکراو بێت.

وێنە: بۆمبێکی نوێی خنکێنەر لەدژی خۆپیشاندەران.. هیچ ناوێکی لەسەر نییە و بێ دوکەڵە وێنە: بۆمبێکی نوێی خنکێنەر لەدژی خۆپیشاندەران.. هیچ ناوێکی لەسەر نییە و بێ دوکەڵە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل