Shadow Shadow

وێنەی پێدانی فیلتەرێکى جگەرە لەلایەن باڵندەیەکەوە بە بێچووەکەى چالاکانی ژینگەى توڕەکرد

18:36 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

فۆتۆگرافەرێکى بواری ژینگە وێنەى باڵندەیەکى گرتووە کە فیلتەرێکى جگەرە وەک خواردن دەدات بە بێچووەکەى، بڵاوبوونەوەى وێنەکە ژینگەدۆستان و چالاکانی ژینگەى توڕەکرد.

فۆتۆگرافەرەکە ناوی کارین ماسۆنە و وێنەکەى لە کەناردەریای ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا گرتووە، بەشێکى زۆر لە چالاکانی ژینگە دەڵێن، ئەو وێنەیە کارەساتی فڕێدانی پاشماوەکانى مرۆڤ لەسەر زەوی نیشان دەدات.

کارین دواتر وێنەیەکی تری بێچووەکەى گرتووە کە فیلتەری جگەرەکەى بە دەنوک هەڵگرتووە.

زۆرجار باڵندەکان بە هەڵە فیلتەری جگەرە هەڵدەگرن و وەک خواردن دەیدەن بە بێچووەکانیان، ئەوەش زیانی فڕێدانی پاشماوەکان بۆسەر زەوی دەردەخەن.

وێنەی پێدانی فیلتەرێکى جگەرە لەلایەن باڵندەیەکەوە بە بێچووەکەى چالاکانی ژینگەى توڕەکرد

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل