fbpx
Shadow Shadow

"کارى هێزە ئەمنییەکان و حەشدى شەعبییە"

وێنەی سیستانى بەشێوەیەکى چڕ لە کەرکوک بڵاودەکرێتەوە

15:52 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ماوەى چەند ڕۆژێکە لە کەرکوک هەست بەوە کراوە، بەشێوەیەکى چڕ وێنەى عەلى سیستانى بڵاودەکرێتەوە، ئەندامێکى پێشوى ئەنجومەنى پارێزگاکەش ئاشکرایدەکات، “پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی حەشدی شەعبی وێنەکانى مەرجەعی باڵای شیعەکانى عێراق فەرمانگەکان و شوێنە گشتییەکان هەڵدەواسن”.

,

ڕەعد ڕوشدی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە پێکهاتەی تورکمان، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک، پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی حەشدی شەعبی وێنەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە فەرمانگەکان و شوێنە گشتییەکان هەڵدەواسن، ئەو کارەش کارێکی تاکەکەسی و خۆڕسکانەیە و فەرمى نییە”.

,

ڕوشدى پێی وایە، ئەو هەنگاوەى کەرکوک، پێچەوانەی خواستی سیستانییە، دەشڵێت: “چەندین جار خودى سیستانى داوای کردووە بەهیچ شێوەیەک وێنەکانی بەرزنەکرێنەوە و لە هیچ شوێنێکیش هەڵنەواسرێن”.

,

ئاماژەی بەوەشکرد، مەرامی دیکەش لە پشت هەڵواسینی وێنەکانی عەلی سیستانییەوە هەیە لە کەرکوک دەکرێت بەشێکیان “مەرامی سیاسی” بن.

,

هەڵواسینى وێنەکانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق لە کەرکوک، تەنها فەرمانگەکانى نەگرتوەتەوە، بەڵکو بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانى هێزە ئەمنییەکان و بەتایبەت حەشدى شەعبى وێنەى ئەو کەسایەتییە ئاینییەى پێدا هەڵواسراوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل