fbpx
Shadow Shadow

بکوژەکانى هەڵهاتوون و دەستگیر نەکراوون

وێنەگرى کەناڵێکى ئاسمانى کوردى لەکاتى چوونى بۆ سەر کارەکەى کوژرا

13:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەکاتى چوونى بۆ سەر کارەکەى، وێنەگرێکى کەناڵى ئاسمانى کوردستان تیڤى کوژرا.

.

كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه،8ی ئەیلولی 2019) چیایی موسلیح،وێنه‌گری کەناڵی كوردستان تیڤی له‌ گوندی بادێ له‌ نزیك دهۆك، كوژرا.

.

چیایی موسلیح، وێنه‌گری کەناڵی كوردستان تیڤی بوو كه‌ ماوه‌ی 15 ساڵه‌ وه‌ك كامێرامان و وێنه‌گر له‌ سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی كاری کردوە و  له‌ كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌ نووسینگه‌ی كوردستان تیڤی له‌ دهۆك، دراوەتە‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـه‌ و كوژرا.

.

ماڵپەری فەرمی کەناڵەکە لەبارەى هۆکارى کوشتنى کارمەندەکەیان، بڵاوى کردەوە “بەپێی زانیارییه‌كانمان هۆكاری كوشتنی چیایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كێشیه‌كی خێزانی كه‌ به‌ر له‌ ساڵێك ڕوویداوه‌ و پاش كوشتنی چیایش بكوژه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون”.

.

ناس کورد پەیوەندیکرد بە  پۆلیسی دهۆكەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

.

چیایی له‌ دایكبووی ساڵی 1982یه‌ و خێزانداره‌ و خاوه‌نی سێ منداڵه‌ و ساڵی 2005 وه‌ك وێنه‌گری كوردستان تیڤی ده‌ستبەکار بووە.‌

وێنەگرى کەناڵێکى ئاسمانى کوردى لەکاتى چوونى بۆ سەر کارەکەى کوژرا

.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل