fbpx
Shadow Shadow

وێنەگرى (پیاوى تانکەکان) کۆچى دوایى کرد

21:15 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، هەواڵى کۆچى دوایى وێنەگرى بەناوبانگى ئەمریکى چارلى کۆلین کە بە وێنەگرى (پیاوى تانکەکان) ناسراوە، ڕاگەیاند.

.

مانگى ئەیلولى ساڵى 1989 بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانى خوێندکاران، حکومەتى چین هێزى سەربازى بەپشتیوانى چەندین تانک بردە گۆڕەپانى تیانانمین لە شارى پەکینى پایتەخت.

.

لەو کاتەدا پیاوێکى نەناسراو دەچێتە بەردەم کاروانى تانکەکان و دەیەوێت ڕێگریان لێبکات لەسەرکوتکردنى خەڵکە ناڕازییەکە، لەو چرکەساتەدا و  لەناو هۆتێلێکى ناوچەکەوە چارلى کۆل، وێنەى ئەو پیاوە دەگرێت کە دواتر ناو دەنرێت (پیاوى تانکەکان) بەو هۆیەشەوە چارلى وەکو وێنەگرێک ناوبانگێکى بەرفراوان دەردەکات.

.

چارلى کۆل بەڕەگەز ئەمریکیە و لەولایەتى تێکساس لەدایکبووە، بەڵام چەند ساڵێکە چووەتە دورگەى بالى لەئەندەنوسیا و هەر لەوێش لەتەمەنى 64 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

.

ساڵى 1990  چارلى کول، خەڵاتى وۆرڵد پرێسى بەرامبەر بە وێنەى (پیاوى تانکەکان) بەدەستهێنا، چارلى کول لەکۆتاییەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى سوپاى چین لەدژى خۆپیشاندانەکان کە بۆ پشتیوانى پرسى دیموکراتى و ئەنجامدانى چاکسازى لەو وڵاتەدا بەرپاکرابوو وێنەى پیاوە نەناسراوەکەى گرت و بەو هۆیەشەوە پیاوەکەش ناونرا پیاوى تانکەکان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل