fbpx
Shadow Shadow

وێنەکەی تاڵەبانی لە بەردەرکی سەرای سلێمانی لادەبرێت

14:05 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی وێنەیەکى مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق لە بەردەرکی سەرای سلێمانی لادەبرێت.

.

ئەمڕۆ یەک‌شەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2019، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە “لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی له‌ ڕێی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ وێنەیەکی مام جەلال تاڵەبانیمان لەسەر بەردەرکی سەرای سلێمانی لابردووە، ئەویش دوای ئەوەی لەلایەن دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەتەوە وێنەیەکی مام جەلال لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی بەبێ پرس و راوێژ لەگەڵ حکومەتی خۆجێی سلێمانی ھەڵواسراوە”.

.

قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە “ھۆکاری لابردنی وێنەکە تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مام جەلال لەسەر ئاستی دونیا و عێراق و ناوچەکە خاوەنی پێگەیەکی گەورەیە و لەناو دڵ و دەرونی ھەموو گەلی کوردو عێراق و گەلانی ناوچەکەدایە و بەپێویستی نازانین لە ھەموو کۆچەو کۆلانێک وێنەی مام جەلال ھەڵبواسرێت”.

.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ، شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019، لەلایەن دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەتەوە لە بەردەرکی سەرای سلێمانیدا وێنەیەکی تاڵەبانی و دوو ئاڵای گەورەی یەکێتی دانرابوون.

.

لە ئێستاشدا جگە لەو جێگایەی لەسەر چەندین پرد و دیوار لەشاری سلێمانی وێنە و وتەکانی تاڵەبانی هەڵواسراوە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل