fbpx
Shadow Shadow

وێنەى منداڵەکەى ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانى ببینە کە لەگەڵ باوک و دایکیدا “تیرۆر”کرا

22:52 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئێوارەى ئەمڕۆ، ئامانج بابانى پێشکەشکارى دیارى کەناڵى ئێن ئاڕ تى لەگەڵ هاوسەرەکەى لانە محەمەد، پێشکەشکارى کەناڵى کوردسات و منداڵەکەیان کە تەمەنى دوو ساڵ بوە، لە شارى سلێمانى “تیرۆر کران”.

,

یەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست ناس کورد کەوتون، شوێنى تەقەکردن لە پێشکەشکارەکەى ئێن ئاڕ تى، نزیک قوتابخانەى تاڤانە لاى تەرمیناڵى شارەزور لە سلێمانى.

,

بەگوێرەى وتەکانى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تی بۆ کەناڵەکە: “لە دواى کاتژمێر 9ى ئەمشەو، لە شەقامى نزیک تەرمیناڵى شارەزور، چەند کەسێک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەى کردووە و خۆى و خێزانەکەى و منداڵەکەى گیانیان لەدەستداوە”.

,

ئەوەشى خستەڕو: “ئامانج بابانى و خێزان و منداڵەکەى فیشەک بەر سەرى هەرسێکیان کەوتوە، لە ئێستاشدا تەرەمەکانیان لە پزیشکى دادى سلێمانى بەرەو مزگەوت بەڕێکران بۆ ئەوەى ئامادە بکرێن بۆ بەخاک سپاردن”.

,

تا ئێستا ئاسایش و پۆلیسی سلێمانى هیچ ڕونکردنەوە و ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر ئەو ڕوداوە نییە.

 

وێنەى ڕۆژنامەنوسان ئامانج و لانە لەگەڵ منداڵەکەیان:

وێنەى منداڵەکەى ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانى ببینە کە لەگەڵ باوک و دایکیدا "تیرۆر"کرا

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل