fbpx
Shadow Shadow

وێنەى ئەو دەمانجەیەی کە پۆلیس دەڵێت ئامانج بابانی “خۆی و ژن و منداڵەکەى پێ کوشتووە”

11:26 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەى شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکدا، ئامانج بابان و لانە محەمەد و منداڵەکەى گیانیان لەدەستدا، ڕەحمان غەریب، بەرپرسی سەنتەری میترۆ بە داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، “ئەم بەیانییە لەگەڵ سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان لە سەر داوای بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاسۆ شێخ تەها، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كرد.”

.

ڕەحمان غەریب دەشڵێت، “هەندێ زانیاری نوێی سەبارەت بە تاوانەكەی شەوی رابردوو بینی كە تێیدا هەردوو ڕۆژنامەنوس (ئامانج بابانی و لانە محمد و مناڵە ساواكەیان) گیانیان لەدەستدا.”

.وێنەى ئەو دەمانجەیەی کە پۆلیس دەڵێت ئامانج بابانی "خۆی و ژن و منداڵەکەى پێ کوشتووە"

ئاماژەى بەوەشکردووە، “هەندێ وردەكاری شانۆی تاوانەكەی خستە بەردەستمان و داوامان لێكرد و وردەكاری لێكۆڵینەوەی سەرەتایی بخاتە بەردەستی ڕۆژنامەنوسان و ڕای گشتی.”

.

ڕەحمان غەریب وێنەی ئەو دەمانجەیەی بڵاوکردووەتەوە کە پۆلیسی دەڵێت “ئامانج منداڵ و ژنەکەی و دواتر خۆیی پی کوشتووە.”

لە وێنەکەدا دیارە کە حەوت فیشەک تەقێنراوە و حەوت فیشەکیشی تێدا ماوە.

.وێنەى ئەو دەمانجەیەی کە پۆلیس دەڵێت ئامانج بابانی "خۆی و ژن و منداڵەکەى پێ کوشتووە" وێنەى ئەو دەمانجەیەی کە پۆلیس دەڵێت ئامانج بابانی "خۆی و ژن و منداڵەکەى پێ کوشتووە" وێنەى ئەو دەمانجەیەی کە پۆلیس دەڵێت ئامانج بابانی "خۆی و ژن و منداڵەکەى پێ کوشتووە" وێنەى ئەو دەمانجەیەی کە پۆلیس دەڵێت ئامانج بابانی "خۆی و ژن و منداڵەکەى پێ کوشتووە" وێنەى ئەو دەمانجەیەی کە پۆلیس دەڵێت ئامانج بابانی "خۆی و ژن و منداڵەکەى پێ کوشتووە"

شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداپی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەكەیان بڵاوكردەوە و دەڵێت: ”ڕووداوەكە خۆكوژی بووە.”

.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ”بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویدا و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی 1979، لانە محمد ساڵح لەدایکبوی 1990، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).”

.

دەشڵێت، ”لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو سبەینێ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل