fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وێنەو ڤیدیۆ؛ “ژمارەیەک پێشمەرگەی پارتی لە چیایەک لەناو بەفردا نوقمبوون و داوای بەهاناوەچوون دەکەن”

15:59 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ژمارەیەک پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی باڵەکایەتی لە بناری کۆدۆ لە سنوری حاجی ئۆمەران دەوام دەکەن و بەوتەی خۆیان لەوێ گیریان خواردووە و سوتەمەنی و کارەبایان نییە بۆ خۆگەرمکردنەوە و لە دۆخێکی زۆر خراپدان.

،

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە یەکێک لەو پێشمەرگانەی سەر بە یەکەکانی 80ی پارتی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات: “ماوەی 24 کاتژمێرە نە کارەبا نە ئاو نە نەوتمان نییە، لە شوێنێکدا دەوام دەکەین، کە تەنانەت ئاژەڵیشی لێ ناژی، ئیتر چ پێویست دەکات ئێمە لەم جێگەیە دەوام بکەین لەم دۆخەدا”.

،

ئەو پێشمەرگەیە داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بەهانایانەوە بچن و ڕزگاریان بکەن لەو دۆخە.

،

لەوبارەیەوە فەرزەنگ محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ڕاستە پلەکانی گەرمی لەو ناوچەیە زۆر نزمە و بەفرێکی زۆر دەبارێت، بەڵام ئێمە بەدواداچوونمان بۆ ئەوە کرد و پەیوەندیمان بە فەرماندەکەیانەوە کردووە و وتیان کەئەو پێشمەرگانە هەموو پێداویستییەکیان لایە و کارەباشیان هەیە و گیریان نەخواردووە”.

،

ئەوە لەکاتێکدا ئەو پێشمەرگانە چەند وێنەیەکیشیان بڵاوکردووەتەوە کە لەبەردەم چرا دا دانیشتوون و کارەبایان نییە.

وێنەو ڤیدیۆ؛ "ژمارەیەک پێشمەرگەی پارتی لە چیایەک لەناو بەفردا نوقمبوون و داوای بەهاناوەچوون دەکەن"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل