fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وێنە؛ تاقیگەیەکى ئەمریکى چەند وێنەیەکى کوالێتى بەرزى کۆرۆنای بڵاوکردەوە

22:31 شه‌ممه‌ 15 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

تاقیگەیەکى ئەمریکى چەند وێنەیەکى کواڵێتى بەرزى ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکردەوە کە لە توشبویەکى ئەمریکى دەرهێنراوەو ئاماژە بەوەکراوە ڤایرۆسەکە لە ڤایرۆسەکانى “سارس” و “میرس” دەچێت.

،

تاقیگەى رۆکى ماونتەین RML کە سەربە پەیمانگاى نیشتیمانیی بۆ هەستیارى و نەخۆشیە گوازراوەکانە لە ولایەتى مۆنتاناى ئەمریکا چەند وێنەیەکى ڤایرۆى کۆرۆناى نوێ ناسراو بە “کۆڤید 19” ى بڵاوکردوەتەوە.

،
،

تاقیگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەى بڵاوکردەوە، زانایان توانیویانە چەند وێنەیەکى کواڵێتى بەرزى ڤایرۆسەکە بگرن ئەوەش لەڕێگەى دوو مایکرۆسکۆپى کواڵێتى بەرز کە تیشکدانەوەیەکى تێکەڵەى ئەلکترۆنیات لەبرى تیشک بەکاردەهێنن، دواتریش رەنگ بۆ وێنەکان زیاد دەکرێت.

،

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە ڤایرۆسە نوێکە لەشێوەى ڤایرۆسەکانى “مێرس”  کە لەساڵى 2012 دەرکەوت و “سارس”ە کە لەساڵى 2002 دەرکەوت، ئەو سێ جۆرە ڤایرۆسە سەربە (ڤایرۆسە تاجیەکان)ن کە هەمان شێوەیان هەیە و لەشێوەى تاج دەچن.

وێنە؛ تاقیگەیەکى ئەمریکى چەند وێنەیەکى کوالێتى بەرزى کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وێنە؛ تاقیگەیەکى ئەمریکى چەند وێنەیەکى کوالێتى بەرزى کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وێنە؛ تاقیگەیەکى ئەمریکى چەند وێنەیەکى کوالێتى بەرزى کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وێنە؛ تاقیگەیەکى ئەمریکى چەند وێنەیەکى کوالێتى بەرزى کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وێنە؛ تاقیگەیەکى ئەمریکى چەند وێنەیەکى کوالێتى بەرزى کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وێنە؛ تاقیگەیەکى ئەمریکى چەند وێنەیەکى کوالێتى بەرزى کۆرۆنای بڵاوکردەوە

،

ڤایرۆس بەشێوەیەکى گشتى پێکهاتووە لە ترشێکى ناوەکى DNA یاخود ترشێکى ناوەکى ڕیبى RNA کە بە بەرگێکى پرۆتین دپۆشراوەو بە مایکرۆسکۆپى روناکى نمونەیى دەبینرێت.

،

ڤایرۆسى کۆرۆنا چەند مانگێک لەمەوبەر لە شارى “ووهان”ى چین دەرکەوت و بەپێى دواین ئامار تائێستا 1520 کەسى کوشتوەو نزیکەى 60 هەزار کەسیش توشبون کە ژمارەیەکیان چاکبونەوەو بارودۆخى زیاتر لە 11 هەزار توشبوش ناجێگیرە.

،

شارەزایان لەسەر سەرچاوەى بڵاوبونەوەکەى کۆرۆنا چەند بۆچونێکیان هەیە، هەندێکیان پێیان وایە کە بەهۆى خواردنى شەمشەمەکوێرەوە بڵاوبوەتەوەو هەندێکیشیان پێیان وایە بەهۆى خواردنى گیاندارى “پانگۆلین”ەوە بوە کە بە مێرولە خۆر ناسراو، تائێستا ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوەو زانایان دەڵێن 18 مانگى دەوێت بۆ دروستکردنى ڤاکسین، لەئێستا لەڕێگەى چەند دەرمانێکى ترەوە کە بۆ نەخۆشیەکانى وەک ئایدز و چەند نەخۆشیەکى تر بەکاردەهێنرێن نەخۆشەکان چارەسەر دەکرێن.

،

لەلایەکى ترەوە ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەرى گشتیی رێکخراوى تەندروستیى جیهانیى لەوتەیەکدا لە کۆنفرانسى ئاشتى میونخ لە ئەڵمانیا ئاماژەى بەوەداوە، نازانن ڤایرۆسەکە لەکوێى جیهاندا بڵاودەبێتەوە، بەڵام هەستبە دڵنیایى دەکەن کە ڤایرۆسەکە لە دەرەوەى چین زۆر بەربڵاو نییە.

،

چین چەندین رێگەى بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە گرتوەتە بەر، وەک دروستکردنى نەخۆشخانەى تایبەت لە ماوەیەکى کوردتدا و رێگەنەدان بە چونە ناوەو دەرەوە لە شارى ووهان و وەستاندنى سەرجەم گەشتەکان و ناچارکردنى هاوڵاتیان بۆ مانەوەیان لەماڵەوە، لە کۆتا هەنگاویشدا دەستکراوە بە پاککردنەوەى دراوى کاغەز لەو وڵاتەدا و پشتبەستن بە مامەڵەى ئەلکترۆنى.

،

کۆرۆنا تەنها کاریگەرى لەسەر شارى ووهان و کەرتى تەندروستى نەکردوە، بەڵکو بەهۆى ئەم ڤایرۆسەوە چەندین کۆمپانیا زیانى گەورەیان کردوەو زەرەرێکى زۆر بەر ئابورى چین بە گشتى کەوتوە، تەنانەت کاریگەرى لەسەر نرخى نەوتى خاویش لەبازاڕەکانى جیهاندا داناوە ئەوەش بەهۆى لەکارکەوتنى ژمارەیەکى زۆر کارگە لە چین و کەمبونەوەى خواست لەسەر نەوت.

،

هەموو 100 ساڵ جارێک نەهامەتیەک رووى لە مرۆڤایەتى کردوە کە زۆرینەیان ڤایرۆس و بەکتریان بوون، لەساڵى 1720 “تاعون یاخود مردنى ڕەش ” لە فەرەنسا دەرکەوت و نزیک بوو لەوەى مرۆڤایەتى لەناو بەرێت، لەساڵى 1820 یش “کۆلێرا” رووى لە لە ئەندەنوسیان، تایلاند و فیلیپینى کرد و زیاتر لە 100 هەزار کەسى کوشت، لەساڵى 1920 یش کارەساتێکى تر ڕوى لە مرۆڤایەتى کرد کە ناوى “ئەنفلۆنزاى ئیسپانى” بوو ئەویش زیاتر لە 100 هەزار مرۆڤى کوشت و ئێستا لەساڵى 2020 دا ڤایرۆسێکى تر بەناوى (کۆرۆناى نوێ) جارێکى تر هەڕەشە لە مرۆڤایەتى دەکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل