fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

“وێستگەی غازی کۆرمۆر ئاگری تێبەربوو”

23:47 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، وێستگەی غازی کۆرمۆر ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 800 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە: ” کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە وێستگەی غازی کۆرمۆر بووە هۆی کوژانەوەی بەشێکی وێستگەکە و کەمبوونەوەی نزیکەی 170 مقمق هەناردەی غاز و بەوەش نزیکە 800 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە”.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئومێد محەمەد، بەرپرسی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە: “تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرهەمهێنان و بەهەمئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بارودۆخەکەیان  کۆنترۆڵ کردووە و نەیانهێشتووە کوژاندنەوەی گشتیی کارەبا روبدات”.

.

باسی لەوەشکردووە، ئاگرەکە کۆنتۆڵکراوە و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی بەستانی غازنن تا ئاستی بەرهەمێنانی کارەبا ئاسایی بێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل