fbpx
Shadow Shadow

"عێراقییەکى بەڕەچەڵەک تورکمانە"

“وێرانکەر”، خەلیفەى نوێی داعش کێیە؟

20:24 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕێکخراوى داعش کەمترین زانیارى لەسەر خەلیفە نوێیەکەى ئاشکراکردووە، کە دواى نزیکەى هەفتەیەک لە کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى دیاریکرد، بەشێک لە شارەزایانى گروپە توندڕەوەکان باس لەوەدەکەن خەلیفە نوێیەکە “عێراقییەکى بەڕەچەڵەک تورکمانە”.

.

دوێنێ پێنجشەممە داعش دیاریکردنى ئەبو ئیبراهیم هاشمى قورەیشى بۆ جێگرتنەوەى بەغدادى ڕاگەیاند. ئەو ڕێکخراوە هەروەها دانیناوە بە کوژرانى بەغدادى و ئەبو حەسەن موجاهیرى وتەبێژى ڕێکخراوەکە و کەسێکى دیکەشى بەناوى ئەبو حەمزە قورەیشى بۆ وتەبێژى نوێ دیاریکردووە.

.

خەلیفەى نوێى داعش کێیە؟

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئاشکرایکرد، ئەوان زانیارییان لەسەر سەرکردەی نوێی ڕێکخراوی داعش هەیە، شارەزایانی  بواری ئەمنیش پێیانوایە خەلیفە نویێکەی داعش ئەگەری هەیە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.

.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ڕایگەیاند،خەلیفەی نوێی داعش ناوی، ئەبو ئیبراهیم  هاشمی قورەشیە، بە گوێرەی زانیارییەکانیان کەسە لە بازنەی کەسە نزیکەکانی بەغدادی نەبووە، بەڵکو لە هێڵی سێیەمی ڕێکخراوەکەدا بووە.

.

وتیشی “هۆکاری دیاریکردنی ئەم کەسە وەک خەلیفەی داعش دەگرێتەوە بو ئەوەی زۆربەی کەسەنزیکەکانی بەغدادی لە پڕۆسە سەربازییەکەی ئەمریکا بۆ کۆشتنی بەغدادی کوژراون”.

"وێرانکەر"، خەلیفەى نوێی داعش کێیە؟

بۆچى نازناوى دیکەى بۆ دیاریکراوە؟

تا ئێستا دیار نییە خەلیفە نوێیەکەى داعش، خەڵکى چى وڵاتێکە، بەڵام بەوتەى بەشێک لە شارەزایانى ئەمنى و گروپە توندڕەوەکان ئەگەر هەیە عێراقى بێت.

.

فازیل ئەبو ڕغیف، شارەزای بواری ئەمنی، ئەوەی خستووەتە ڕوو، زانیارییەکان دەربارەی خەلیفەی نوێی داعش تاڕادەیەک  کەمە، ئەو کەسایەتییە ئەگەری هەیە لە کەسەنزیکەکانی بەغداد بێت، بەڵام بەهۆی  ترسی ڕێکخراوەکەوە لە کوشتنی نازناوێکی دیکەیان بۆ دەستنیشانکردووە.

.

وتیشی “ئەگەری هەیە ئەو کەسە بەڕەگەز عێراقی بێت و خەڵکی شاری سامەرا بێت و ئەگەریشی هەیە عێراقی نەبێت و خەڵکی دوورگەی عەرەبی بێت”.

"وێرانکەر"، خەلیفەى نوێی داعش کێیە؟

حەسەن ئەبو هەنییە، شارەزا لە گروپە تووندڕەوەکان  بە کەناڵی “حوڕە”ی ئەمریکی ڕاگەیاندووە “خەلیفەی نوێی داعش کەسێکی  بەڕەگەز عێراقی  بەڕەچەڵەک تورکمانە و یەکێکە لە کەسەنزیکەکانی بەغدادی”.

.

باسى لەوەشکردووە، ئەو کەسە بەرپرسی دەىستەی ئاسایشی ناو ڕێکخراوەکە بووە بە نازناوی”وێرانکەر” ناسراوە، ناوە راستەقینەکەى عەبدوڵا قرداشە کە بەغدادی پێشتر وەک جێگری خۆی دیاریکردووە. دوای کوشتنی  بەغدادیش ڕێکخراوی داعش بۆ لەمەودوا زۆر بە وریاییەوە کاردەکات.

.

مانگى ئابى ئه‌مساڵ ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى خه‌لیفه‌ى داعش، عه‌بدوڵا قه‌رداشى كرده‌ جێنشینى خۆى به‌ڵام له‌لایه‌ن میدیاى نزیك له‌داعشه‌وه‌ وەک ‌سه‌رپه‌رشتیارى كاروبارى موسڵمانان وه‌سف كرا.

.

بڕیاره‌كه‌ى به‌غدادى بۆ دیاریكردنى جێنشینه‌كه‌ى له‌دواى نزیكه‌ى چوار مانگ هات لەدەرکەوتنى بۆدواهه‌مینجار له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا کە تییدا به‌ڵێنى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى زیاترى له‌ئه‌مریكادا و بەرپرسیارێتى ڕێکخراوەکەى لە ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سریكلانكا ڕاگەیاند وەک تۆڵەکردنەوەى هێرشەکانى باغۆز.

.

هیشام هاشمی ، شارەزا لە گروپە توندڕەوەکان ڕایگەیاندووە، “تائێستا زانیارییەکان لەسەر خەلیفەی نویی داعش زۆر کەمە، بەڵام پێدەچێت عێراقی نەبێت ئەگەری هەیە یان میسری یان جەزائیری یاخود ئەردەنی بێت”.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل