fbpx
Shadow Shadow

"قاسم سولەیمانی ڕێگری لە عەبدولمەهدی کردووە دەستلەکاربکێشێتەوە"

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران خۆی هۆکاری شکستە لە عێراق و هەمان کاری 2014ی ڕوسیا دەکاتەوە

13:47 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی دەڵێت، ئێران خۆی هۆکاری شکستی جەماوەرییە لە عێراق، هاوکات هەڵسوکەوتی تارانی لەدژی خۆپیشاندانەکانی عێراقی لێکچوواندووە بە هەمان ئەو کارەى ڕوسیا لە ساڵی 2014دا لە ئۆکرانیا ئەنجامی دا.

.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019، بڵاوکرایەوە دەڵێت، “دوای 15 ساڵ لە گۆڕینی ڕژێمی عێراق، هێشتا ئازادی ڕادەربڕین توشی ئاڵنگاری بووەتەوە بە تایبەت بەهۆی هەژمونی ئێرانی جا لەناو عێراقدا بێت یان لە ناوچەکە.”

.

دەشڵێت، “ئێران خۆی شکستی جەماوەری لە عێراق دروستکردووە، بەتایبەت لە سەرەتادا داواکارییەکان پەیوەندییان هەبوو بە ناوخۆی وڵات و شکستی حکومەت لە دابیکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵی و دابەشکاری سیاسی.”

.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، “گرنگترین دوو پرسیار کە گەنجانی عێراق دەیکەن ئەوەیە کە چۆن دەکرێت وڵاتێک دووەم بەرهەمهێنەری نەوت بێت لە ڕێکخراوی ئۆپیک کەچی هاوڵاتیان کارەبایان نەبێت؟ چۆن دەکرێت (نیشتمانی نێوان دوو ڕووبار) ئاوی خواردنەوەى نەبێت؟”
.

ڕاپۆرتەکە لێدوانی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی داناوە کە داوا لە حکومەتى عێراق دەکات چارەسەری “کارە تێکدەرانەکانى خۆپیشاندەران” بکات، هاوکات ئاماژەى بەوە کردووە کە “قاسم سولەیمانی ڕێگری لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە دەستلەکارکێشانەوەى خۆی پێشکەش بکات بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە.”

.

ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتەکەیدا “مامەڵە و شێوازی ڕوبەڕوبوونەوەى ئێرانی بۆ خۆپیشاندانەکانى عێراق لێکچواندووە کردووە لەگەڵ ڕوبەڕوبوونەوەى ڕوسیا لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2014ی ئۆکرانیا کە تێیدا هەردوو وڵات خۆپیشاندانەکانیان وەک هەڕەشە بۆسەر خۆیان ناوبردووە ئەگەر بێتوو سەربکەوێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “هەردوو وڵات ترسیان لە شکستی هاوپەیمانەکانیان هەیە لەو وڵاتانەی کە خۆپیشاندانی تێدا هەیە.”

.

باسی لەوەشکردووە، لەو کاتەدا ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکى ڕوسیا خۆپیشاندانەکانى ئۆکرانیای بە پیلانگێڕی ناوبردووە و ڕەتیکردووەتەوە کە هەڵقوڵاوی کێشەکانى ناوخۆ بوو بێت، بۆیە لەئێستادا ئێران خۆپیشاندانەکان بە دەست و پیلانگێڕی ئەمریکی-ئیسرائیلی ناو دەبات.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل