fbpx
Shadow Shadow

وڵاتێکى عەرەبی تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند

09:38 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى ئیمارات حاڵەتێکى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆناى ڕاگەیاند، وەک یەکەم وڵاتى ناوچەکە کە ناوەندێکى گرنگى بازرگانییە.

.

ئيمارات یەکەمین وڵاتى عەرەبى ناوچەکەیە کە توشبوون بەڤایرۆسەکەى تۆمار کردبێت، گەرچى لەگەڵ دەرکەوتن و بڵاوبونەوەى ئەو ڤایرۆسەدا حکومەتى ئیمارات ڕێوشوێنى توندى بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو نەخۆشییەدا گرتە بەر.

.

وەزارەتى تەندروستى ئیمارات ڕایگەیاند، ئەو کەسانەى کە تووشى ڤایرۆسەکە بوون لەیەک خێزانن و لەشارى وەهانى چینییەوە هاتوون و دۆخى تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان.

.

جەختى لەوەش کردووەتەوە، ناوەندەکانى پشنکینینى پزیشکى بۆ پەتاکە 24 کاتژمێر کراوەن و بەودرییەوە لەپێشهاتى ڤایرۆسەکەدا مامەڵە دەکەن.

.

لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەویلایەتى وەهانى چین، ڤایرۆسى کۆرۆنا بەخێراى لەچەند وڵاتێکى تریش بڵاوبویەوە، لەئێستاشدا ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسەکە لەسەر ئاستى جیهان گەیشتووەتە 6 هەزار کەس و ژمارەى ئەوانەشى بەو هۆیەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 132 بەرزبووەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل