Shadow Shadow

وڵاتانى ئه‌وروپا چه‌كداره‌ داعشه‌كان وه‌رناگرنه‌وه‌

10:35 هه‌ینی 05 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له‌ شه‌ڕى داعش و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون، ڕاده‌ستى وڵاتەكانیان ده‌كرێنەوە، به‌ڵام ئه‌وان وەریان ناگرنەوە.

 

ڕیاد درار، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سوریای دیموكرات به‌ ئاژانسى هاوار نیوز-ى ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى شه‌ڕڤانان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش له‌ ڕۆژئاواى كوردستان و ناوچه‌كانى باكور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، هێزه‌كانى سوریای دیموكرات به‌ هه‌زاران چه‌كدارى داعشیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌ چه‌كداره‌كان بیانین.

ئەو بەرپرسەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەی خستەڕوو، زۆرجار داوایان له‌ وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى كردووه‌، كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌كداره‌كان نین، ڕاشیگەیاند، “به‌ ناچارى داواى دامه‌زراندنى دادگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تیمان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه‌، بۆ دادگایكردنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ و تائێستا له‌ گفتوگۆداین بۆ ئه‌و كاره”.

هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سوریای دیموكرات ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، تا ئێستا یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌پێى چ یاسایه‌ك دادگاى بكرێن، “ئێمه‌ خواستى ئه‌وه‌مان نیشانداوه‌ كه‌ به‌پێى یاسا به‌ركاره‌كانى سوریا و ئه‌و یاسانه‌ى كه‌ بۆ تاوانبارێك له‌ ناوچه‌كانى باكور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به‌ركارن، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى پێ دادگاى بكرێن”.

 

پێشتر، ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كامپى هۆڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، شه‌ڕڤانانى سوریاى دیموكرات 8 هه‌زار چه‌كدارى داعش و خێزانه‌كانیان له‌پاش خۆڕاده‌ستكردنیان له‌ دوا قۆناغى ڕزگاركردنى ناوچه‌كانى دێره‌زور و باغۆز، جارێکی تر ئەو کەسانەیان ناردۆتەوە كامپى هۆڵ كه‌ به‌ دوورى 45 كلیۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كانتۆنى حه‌سه‌كه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كامپى هۆڵ ڕاشیگه‌یاندووه‌، زۆرینه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش هێنراونه‌ته‌ كامپى هۆڵ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل