fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ووهان؛ بەکارهێنانى چارەسەری نوێی کۆرۆنا دەستیپێکرد

18:00 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

ئەو چارەسەرە نوێیەى بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا دروستکرا ئەمڕۆ تاقیکردنەوە و بەکارهێنانى لەسەر 750 توشبوو لەشارى ووهان دەستیپێکرد.

،

کەناڵى CGTNى چینى ئاشکرایکردووە، لەتاقیکردنەوەکاندا چارەسەرە نوێیەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و سارس سەرکەوتنى بەدەستهێناوە، بەڵام شارەزایان پێیان وایە جارێ دەبێت چاوەڕێى ئەوە بکەن کە ئایا بۆ توشبوسەکان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت یاخود نا.

،

هەر سەبارەت بە چارەسەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا شارەزایان باس لەوەدەکەن، بیر لەوە کراوەتەوە چارەسەرى دژە مەلاریاش بەکاربهێنرێت، لەوڵاتى تایلەندیش دکتۆرەکان لەڕێگەى دژە ڤایرۆسى ئەنفلۆنزا و دەرمانى بەرەنگاربسونەوەى نەخۆشى ئایدز چارەسەرەى توشبوانى کۆرۆنا دەکەن و چەندین توشبوو چاکبونەتەوە.

،

بەپێى دوایین ئامار، تائێستا زیاتر لە 28 هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە توشبووە و 563 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لەشارى ووهانى چینن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل