fbpx
Shadow Shadow

"تورکیا به‌رده‌وامه‌ لە ئەنجامدانی جینۆساید و قڕکردن لە سوریا‌"

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا: دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ كورد راگرتووه‌

17:28 چوار شه‌ممه‌ 25 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوامه‌ لە قڕکردن و جینۆسایدکردن لە سوریا و ئاشکراشیکرد، بەهۆی بونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، دیالۆك و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ كوردانى سوریا راگرتووه‌.

.

 

وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، لەدیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕوسیا تودەی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ” گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردانى سوریا راگرتووه‌”.

.

وتیشى، كۆتا دانوستانی ده‌وڵه‌تى سوریا له‌گه‌ڵ كوردانى سوریا بێ ئه‌نجام بووه‌ و نه‌گه‌یشتوه‌ته قۆناغى سیاسی ئەوەش له‌به‌ر هه‌بونى په‌یوندى كوردەکان‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا”.

.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، ڕونیکردەوە “کوردەکان سیاسەتێکی پلان بۆ داڕێژراویان نییە، ئەوان دەڵێن ئێمە بەشێکین لە سوریا و دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ باوەشی نیشتیمان، بەڵام لەپاشاندا لەو سیاسەتەیان پاشگەز دەبنەوە”.

.
موعه‌لیم باسی لەوەکرد، ئەمریکییەکان هەندێکجار پەیوەندیەکانیان لەگەڵ کوردەکان دەپچڕێنن، ئەو کاتە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا دەستپێدەکەنەوە، بەڵام کاتێک دڵنیایان دەکەنەوە کە وازیان لێناهێنن، گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا کۆتایی پێدێنن.

.

ئەوەشی خستەڕوو، ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ له‌نێوان شاندی سوریا و توركیا كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا  له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی توركیا، وتی”هێزه‌كانی توركیا شكستیانهێناوه‌ له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و پابه‌ندبونه‌كانی خۆشیان جێبه‌جێنه‌كردوه‌، بۆیه‌ له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازیه‌وه‌ ده‌رده‌كرێن”.

.

له‌ باره‌ى هێرشه‌كانى توركیاوه‌ بۆ سه‌رخاكى سوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، روونیكرده‌وه‌، توركیا كوردانى سوریا ده‌كاته‌ بیانو بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته‌ سه‌ر خاكى سوریا به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و بیانوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.‌

.

وه‌لید موعه‌لیم، لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە دەستدرێژییەکانی تورکیا کرد و وتی :”ده‌بێت كۆتایی به‌داگیركارییه‌كانی توركیا له‌خاكی سوریا بهێنرێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل