Shadow Shadow

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌

22:27 شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كورته‌ك له‌ پارێزگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی فرۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا ده‌كات و به‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق، ناوی ده‌بات.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ چڕه‌ی دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا ده‌كه‌ین كه له‌ ناوچه‌ی كورته‌ك له‌ پارێزگای سلێمانی، ئه‌نجامیاندا و بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار هاووڵاتی و برینداربوونی چوار هاووڵاتی دیكه‌ و ترساندنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا په‌رۆشی عێراق بۆ توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا و رێگه‌ نه‌دان به‌ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌ بۆ سه‌ر توركیا دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ و هۆشداری ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی تاك لایه‌نانه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌ و دژ به‌ پره‌نسیپه‌كانی دراوسێیه‌تیه‌.

.

داواش له‌ وڵاتی توركیا ده‌كات، بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق رابگرێت و رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت. ‌

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل